یەکێتیی تۆپى پێی ئیسپانیا بەفەرمى وادەى دەستپێکردنى یارییەکانى وەرزى 2016-2017ى خولى یانەکانى ئیسپانیاى دیاریکردء یەکەم هەفتەش لەرۆژى 21/8 ئەنجامدەدرێت. کلاسیکۆى یەکەمیش لەمانگى 12دا دەبێت.
بەپێی بەیاننامەیەکى یەکێتی تۆپى پێی ئیسپانیا، رۆژى 21/8 یەکەم هەفتەى یارییەکانى لالیگا دەستپێدەکاتء لەرۆژى 21/5ى ساڵى داهاتوو کۆتایی پێدێت. یەکەم یاریی بەرشەلۆنەى پاڵەوانى وەرزى رابردوو بەرامبەر ریاڵ بیتس دەبێتء ریاڵ مەدریدى دوەمیش دەبێتە میوانى ریاڵ سۆسیداد، ئەتلەتیکۆ مەدریدى سێیەمیش روبەڕوى دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەبێتەوە.
بەپێی تیروپشکەکە، یەکەم کلاسیکۆى نێوان بەرشەلۆنەء ریاڵ مەدرید لەرۆژى 3یان4ى مانگى 12ى ئەمساڵدا لەیاریگاى کامپ نو دەبێتء یاریی گەڕانەوەش لەرۆژى 22یان 23ى مانگى 4ى ساڵى داهاتوو لەیاریگاى سەنتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت





