هەنگاونان - هەماهەنگی - سەربەخۆی

4.28.2017

وێنە؛ گروپی ‌هێما هەڵمەتێکی پاک کردنەوەیان ئەنجامدا

 گروپی هێما لە هەمبەر هەست کردن بە بەرپرسیاریتی بەرواری ٢٨/٤/٢٠١٧ هەڵمەتێی پاکردنەوەیان ئەنجامدا لە هەڵمەتەکەدا هەستان بە پاککردنەوەی یاریگای کوردستان و دەوروبەری



بڵاوکردنەوە:

4.27.2017

پزیشکەکان دەڵێن مردووە، بەڵام دوو پۆلیس ژیانی بۆ دەگەڕێننەوە


ژنێکی فەرەنسی لەلایەن پزیشکی فریاکەوتنەوە هەواڵی مردنی رادەگەیەندرێت و کەسە نزیکەکانی لە ژیانەوەی بێ هیوا دەکەن، بەڵام دوو پۆلیسی ئەو وڵاتە لەکاتی ئەنجامدانی هەناسەدانی دەستکردەوە ژیان بۆ ئەو ژنە دەگەڕێننەوە دوای ئەوەی پزیشکەکان کاتژمێرێک بوو هەواڵی مردنیان راگەیاندبوو.

کچەکەی کە تەمەنی 18 ساڵە، پیاوانی فریاکەوتن لە کەوتنی دایکە تەمەن 49 ساڵەکەی ئاگادار دەکاتەوە، کاتێک دەبینێت لەسەر زەوی کەوتووەو جەڵتە لێیداوە، دەستبەجێ تیمی فریاکەوتن دەگەنە ئەو شوێنە، بەڵام دوای هەوڵدانێکی زۆر ناتوانن ژیانی بۆ بگەڕێننەوەو دڵی ببوژێننەوە، هەربۆیە دوو پۆلیسی پاریس ژیان بۆ ئەو ژنە دەگەڕێننەوە.

رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی رایگەیاندووە کە لە کاتژمێر 4:10 خولەکی ئێوارەدا پزیشکەکان هەواڵی مردنی ئەو ژنەیان بە کەسوکارەکەی راگەیاندووەو واژۆی بەڵێننامەی مردنەکەشیان پێکردووە.

لەلایەکی ترەوە دوو پۆلیسی فەرەنسی کە ئەرکیان نووسینی راپۆرتی ئەو حاڵەتە بووە دەچنە شوێنی رووداوەکە، دوای ئەوەی درک دەکەن کە لەدەوروبەری گەدەی ئەو ژنە جوڵانەوەیەک هەیە، دەستبەجێ ئەو رووپۆشەی بەسەر لاشەی ژنەکەدا دراوە لادەدەن و بە چەند کردارێک ژیانی بۆ دەگەڕێننەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێک لە پۆلیسەکان دەبینێت ژنە تەمەن 49 ساڵەکە دڵی لێدەدات.

زیرەکی و کارامەیی ئەو دوو پۆلیسە لەوەدا ناوەستێتەوەو پەیوەندی بە پیاوانی ئاگرکوژێننەوە دەکەن بۆ ئەوەی زانیاری وەربگرن لەسەر چۆنێتی بوژاندنەوەی دڵی مرۆڤ لەساتە لەناکاوەکاندا.

دوای تێپەڕبوونی تەنها سێ خولەک ئەو ژنە دڵی بەتەواوی دەکەوێتەوە کار و وەک مرۆڤێکی ئاسایی هەناسەدانی بۆ دەگەڕێتەوە.

فەرماندەی پۆلیسی ئەو ناوچەیە خەڵاتی ریزلێنان و ئازایەتی بەو دوو پۆلیسە بەخشیوە.
بڵاوکردنەوە:

بینەری فرۆشگا تازەکەی ئەپڵ بن لە دوبەی بەناوی Apple Dubai Mall

ئەپڵ هەمیشە ویستویەتی سەرەنجی من و تۆ ڕابکێشێت و ئەمەشی لە هەموو بەرهەمەکانیدا ڕەنگیداوەتەوە تەنانەت لە دیزایینی کۆگاکانیشدا. ئەوەتا ئەوەی لە دوبەی بە ئەنجامی گەیاندووە وەکو هەر کارێکی تری سەرەنج ڕاکێش و نایابە و ناوی Apple Dubai Mallـی لێندراوە. ئەمڕۆ ئەپڵ بەفەرمی ئەم کۆگایەی کردەوە و یەکەمین کۆگایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شایەنی باسە کۆگاکە ١٨٦ پێ بەرزە و لەڕووی پێشەوەی چەند باڵێکی توانست بە سۆلەری هەیە کە 
خاتوو Angela Ahrendts جێگری سەرۆک لەبەشی فرۆشگا دەڵێت “ئێمە کۆگاکانمان بە شەقامێکی مۆدێرن دەزانین بەوەی کە کڕیاران بێن بۆ بازاڕکردن و هەروەها شوێنێکی سروش بەخشین و فێربوون و تێکەڵبوون لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لەبواری خۆیانن” و هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت ” ئێمە شۆکۆمەندین بەوەی کە ماڵێکمان هەیە لە یەکێک لە سەرەنجڕاکێشترین شوێنەکانی جیهان”بەگوێرەی گۆڕینی باردوخۆی ژینگەیی دەگۆڕێن.
بڵاوکردنەوە:

4.26.2017

یاریزانێكی لیستەر سەركەوتنی بەخشییە ئارسناڵ



یانەی ئارسناڵ سەركەوتنێكی بەنرخی تۆماركردوو شكستی كرد بەبەری یانەی لیستەر سیتی دا.


لەیارییەكی دواخراوی هەفتەی 24ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ میوانداری یانەی لیستەر سیتی كرد و بەگۆڵێكی بێبەرامبەر یاریەكەی نێوانیانی لێببردەوە ، گۆڵەكەش رۆبەرت هوزی ئەڵمانی و یاریزانی لیستەر سیتی لەخولەكی 86دا بەهەڵە تۆماریكرد.

بەو ئەنجامە یانەی ئارسناڵ بەكۆكردنەوەی 60 خاڵ بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی سەركەوت و لیستەر سیتیش بە 37 خاڵ لە پلەی 15ی ریزبەندی گشتی پریمەرلیگدا .


بڵاوکردنەوە:

دروستكردنى ستۆديۆ خنجيلانه‌كه‌ى هێما له‌لايه‌ن ئه‌ندامانى گروپه‌وه‌

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و ميهره‌بان
ئه‌مرۆ 9ى نيسانى 2017، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى رۆشنبيريى و هونه‌رى شاره‌زوور، له‌ هۆڵى كۆمپيوته‌ر، دروستكردنى ستۆديۆ خنجيلانه‌كه‌ى هێما له‌لايه‌ن ئه‌ندامانى گروپه‌وه‌.
سوپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ڕۆشنبيرىي و هونه‌رى شاره‌زوور.
سوپاس بۆ ماندووبوونى ئه‌ندامانى گروپى هێما...
بڵاوکردنەوە:

4.25.2017

چالایەکانی ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی لە شارەزوور

لە یادی ۱۱۹ ساڵەی دەچوونی یەکەمی ڕۆژنامەی کوردیدا لە قەزای شارەزوور زنجیرە چالاکیەکی جۆراوجۆر لە لایەن گروپی هێما بۆ کاری میدیای  و کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسی سەیدسادق و بەڕێوبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادەدا  ئەنجام  درا کە خۆیان دەبینیوە لە(دەرچوونی ڕۆژنامەیەک تایبەت بەو یادە بە ناوی کوردستان و ناشتنی ۱۱۹ نەمام بۆ بەرز ڕاگرتنی ۱۱۹ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی و دیبەیتێک لەبارەی (پەراوێز خستنی کاری میدیای لە قەزای شارەزوور)وەبڵاوکرنەوەی بڵاوکراوەی ژمارەی سفری کە بڵاوکراوەیەکی مانگانەیە و گروپی هێما دەریدەکات وە دابەشکردنی دیاری کتێب کە لەلایەن سەندیکای ڕۆژنامەوانی کوردستان لقی سلێمانییەوە دابین کرابوو وە هەر لەم ڕۆژەدا پێشەنگایەکی هاوبەشی چەند فۆتۆگرافەرێک کرایەوە .لە کۆتایشدا یاریکەی دۆستان لە نێوان ڕۆژنامەنوسانی شارەزوور و سەیدسادق ئەنجامدرا. 
دەرچوونی ژمارە سفر ڕۆژنامەی کوردستان
 بڵاوکراوەی هێما ژ(0)بڵاوکرایەوە کە دەبیت بە بڵاوکراوەیەکی مانگانە کە گرووپی هێما بۆ کاری مییدیای دەریدەکات

دابەشکردنی دیاری کتێب
به‌رێوه‌چوونى ديبه‌تێك له‌سه‌ر(په‌راوێزخستنى كارى ميديا له‌ شاره‌زوور)
وێنە؛بەشێک لە ئامادەبووان

وێنە؛بەشێک لە ئامادەبووان

وێنە؛ کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی

پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی

ناشتنی ۱۱۹ نەمام بۆ یادی ۱۱۹ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی
یاریەکی دۆستانەی نێوان ڕۆژنامەنوسانی شارەزوور- سەیدسادق 


بڵاوکردنەوە:

فڕۆکەکە سبیل جان بەجێدەهێڵێت

ئەم خانمە لە ساڵی 1970 لە دایکبووە، له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ماكار بووه‌، دواتر كاری گۆرانی و نواندنیشی كردووه‌، باوكی سبیل جان یوگسلافی بووه‌ و كه‌مانی ژه‌ندووه‌، ناوبراو سێجار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی سێ منداڵە.
بڵاوکردنەوە:

نوێكردنەوەی ئیسكۆ رۆشتنی رۆدریگێزی بەدوادا دێت

جەیمس رۆدریگێزی كۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید زۆر نزیكە لەوەی ریزی یانەكەی پایتەختی ئیسپانیا بەجێبهێڵێت .

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستی ئیسكۆ و ئاستبەرزی ماركۆ ئەسینسیۆ ، لەئێستادا جەیمس رۆدریگێز زۆر نزیكە لەبەجێهێشتنی ریاڵ مەدرید و زیاتر لە پێیەكی لەدەرەوەی یانەكەیە.

ماركا بڵاویشیكردووەتەوە ئیسكۆ گرێبەستەكەی تا 2022 نوێكردوەتەوە ، ئەسینسیۆش جگە لەوەی ركابەری ئیسكۆ و رۆدریگێزە نزیكە شوێن بە گاریس بەیلیش لەق بكات.

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵیش جەیمس رۆدریگێز ئاگاداری ئەوەیە كە زێنەدین زێدان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هازارددا ئەنجام بدەن ، هەربۆیە بڕیاریداوە ریزی یانەی ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت و لەیانەیەكدا یاری بكات وەك یاریزانی سەرەكی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت .
بڵاوکردنەوە:

4.24.2017

پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی لەقەزای شارەزوور

 وەک ڕێزلێنانێک لە ئەو ماندوبوون و خزمەتەی کە بەڕێز "مەریوان علی نوور" کردویەتی لە بواری گەیاندنی فۆتۆیدا لە قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن ، گروپی میدیایی هێما هەڵدەسێت بە سازدانی پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆگرافەکانی سنوری قەزای شارەزوور (هەڵەبجەی تازە و زەڕایەن و دەوروبەری) بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە : 
1- مەرجە فۆتۆگرافەر دانیشتووی سنووری دیاریکراو بێت .
2- ئەبێ فۆتۆکان دوور بن لە فۆتۆشۆپ و ئیفێکت ، تەنها یەک وێنە وەردەگیرێت ، پێویستە ئەو وێنەش پێشتر لە هیچ شوێنێک عەرز نەکرابێ .
3- لە سبەینێ 25\4 ەوە تا ڕۆژی 15\5 فۆتۆ وەردەگیرێت .
4- فۆتۆکان بنێرن بۆ ئیمەیڵی sarawan1988@yahoo.comm پێویستە لەگەڵ فۆتۆکەدا ناوی سیانی و ژمارە مۆبایلی فۆتۆگرافەرەکە هاوپێج بکرێ .
55- فۆتۆکان ئەنێردرێن بۆ لیژنیەک لە باشترین و پیشەگەرترین فۆتۆگرافەکانی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندن و سێ فۆتۆ وەک جوانترین هەڵدەبژێردین .
66- لە ڕۆژی دەرچونی ژمارەی نوێی بڵاوکراوەی هێما سێ جوانترین فۆتۆ ڕائەگەیەنرێت و فۆتۆکانیان لە بڵاوکراوەکەدا دادەنرێت ، پاشان لە مەراسیمێکدا خەڵات دەکرێن کە دواجار کات و شوێنتان پێ دەڵێین .
بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە :
07501625851
 07702278101
بڵاوکردنەوە:

ڕێز له‌ يادى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى ده‌گرين..

بۆ به‌ڕێز/................................
به‌ڕێوه‌به‌رێتى ڕؤشنبيريى و هونه‌رى شاره‌زوورو ژماره‌يه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانى قه‌زاى سه‌يدسادق و گروپى هێما، بۆ ڕێزگرتن له‌يادى ده‌رچوونى يه‌كه‌مين رۆژنامه‌ى كوردى چه‌ند چالاكييه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماده‌بوونتان مايه‌يى دڵخۆشيمانه‌...
كات: 9ى سه‌رله‌به‌يانى - ڕۆژ: شه‌ممه‌ - رێككه‌وتى 22/4/2017 - شوێن: قه‌زاى شاره‌زوور (هۆڵى رۆشنبيرى).
بڵاوکردنەوە:

4.22.2017

ڤایبەر دوو تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادکرا

کۆمپانیای ڤایبەر ڤێرژنێکی نوێی بەرنامەکەیان خستووەتە بەردەست بەکارهێنەران و چەند گۆڕانکارییەکی نوێی تێدا کراوە، رێنمایی بەکارهێنەران دەکەن کە ڤایبەرەکانیان ئەپدەیت بکەنەوە بۆ بەردەستبوونی ئەو تایبەتمەندییانە.

لە ئەپدەیتەکەدا دوو تایبەتمەندی نوێ زیداکراون، دەتوانیت راستەوخۆ لەناو بەرنامەی ڤایبەردا سەیری ڤیدیۆی یوتیوب بکەت و ئێستا دەشتوانیت ئاگاداربیت دوا جار هاوڕێکانت کەی ئۆنلاین بوون.

هەر نامەیەک بنێریت لە رێی نامەی ڤایبەرەوە کە لینکی ڤیدیۆی یوتیوبی تێدا بێت، ڤیدیۆکە لەناو چاتەکدا دەردەچێت و دەتوانیت پەنجەی بخەیتە سەر بۆ ئەوەی ڤیدیۆکە ببینیت بە بێ ئەوەی ڤایبەر جێبهێڵیت.

ئەگەر ئێستا بڕوانیتە لیستی کۆنتاکتەکانت، دەبینیت ئەو کاتە نووسراوە کە دوایینجار ئەو کەسە ئۆنلاین بووە، هەندێک بەرنامەی دیکە وەک مەسنجەر و واتسئاپ ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە و سەرکەوتووە.
بڵاوکردنەوە:

4.21.2017

تره‌مپ چاكسازی‌ باج راده‌گه‌یه‌نێت


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا چاكسازیی 
له‌بواری‌ باج راده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌و وته‌یه‌ی‌ تره‌مپ له‌میانه‌ی‌ ئیمزاكردنی‌ بڕیارێكیدا هات بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌هه‌ندێك یاسای‌ دارایی كه‌ له‌سه‌رده‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ باراك ئۆبامادا ده‌ركرابوون.

تره‌مپ له‌ باره‌گای‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ وتی‌ "رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ چاكسازی‌ باج راده‌گه‌یه‌نم. پڕۆسه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ درێژه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌، به‌ڵام چاكسازییه‌كه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات".

تره‌مپ له‌و كاته‌وه‌ كه‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ وه‌رگرتووه‌، چه‌ندین بڕیاری‌ ده‌ركردووه‌ كه‌ به‌شێكیان مشتومڕیان به‌دوای‌ خۆیدا هێناوه‌، به‌تایبه‌تی‌ بڕیاری‌ تایبه‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ كۆچی‌ هاوڵاتیانی‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی‌ زۆرینه‌ موسڵمان بۆ وڵاته‌كه‌ی‌.
بڵاوکردنەوە:

بڵاوکراوەی ژمارە (سفری هێما)

بڵاوکراوەی ژ(۰)ی هێما ئەزموونێکی نوێ












بڵاوکردنەوە:

4.13.2017

لە قەزای شارەزوور گروپی هێما بۆ کاری راگەیاندن لەژێر دروشمی (هەنگاونان، هەماهەنگی، سەربەخۆ) راگه‌يه‌ندرا.


سەرپەرشتیاری گروپەکەش “محه‌ممه‌د حاجی” تایبەت بە سایتی “رۆژنامەوانی” گوتی: ‌”گروپەکە گروپێکی سەربەخۆیە و بيرۆكه‌ى گروپه‌كه‌ هه‌بووه،‌ به‌ڵام سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى له‌ 12ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016،  ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه‌ و لەوماوەیەدا چەندین خول و سیمینارمان بۆ ئەندامان کردووەتەوە و رۆژى 23ى ئازار/ مارسى 2017 به‌ شێوه‌يه‌كى فه‌رمى گروپەکەمان راگەیاندووە و لە ئێستادا ژمارەی ئەندامەکانمان   45 ئه‌ندامن”.
وتیشی: “بە گشتی ئامانجمان پڕكردنه‌ى ئه‌و بۆشاييه‌  ميديايه‌ى له‌ قه‌زاكه‌ماندا بوونى هه‌يه‌ له‌ رێگاى كاره‌كانمانه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ پڕكردنەو‌ه‌ى ده‌ده‌ين و هۆشیار کردنەوەی تاکی کۆمەڵگه‌ و رۆشنبیرکردنیان بۆ ئەوەی هۆکارێک بن بۆ دروستبوونی ئینتیما بۆ نیشتیمان و بیرو باوەڕیان”.
سەبارەت بە سنوری کارکردنەی گروپەکە وتی: “سنورى كاركردنمان ته‌نها له‌ سنورى قه‌زاى شاره‌زووردايه‌، به‌ڵام وه‌رگرتنى ئه‌ندامه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاكه‌ن بوون به‌ ئه‌ندام له‌ گروپه‌كه‌دا  يه‌ك ئامانج كۆيكردوينه‌ته‌وه‌  ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنه”
هەر سەبارەت بە کردنەوەی گروپی هێما ئيسماعيل حاجی زه‌ڵمى، (ماستەر لە بواری راگەیاندن) گوتى: دروستکردن و راگەیاندنەوەی ئەم گروپە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەو پێش چوونی ره‌وشی راگەیاندن و میدیا لەشارەزووردا، چونکە ئەم گروپە دەروازەیەک دەبێت بۆ تێپه‌ڕبوونی ئەو کەسانەی کە بیانەوێت لە بواری میدیا کار بکەن و لە رێگەی ئەم گروپەوە ئاشنا ببن بە بنەما و بنچینەکانی کاری میدیا و راگەیاندن و نەکەونە ناو ئەو هەڵە زەقانەی کەئەوانەی پێش خۆی کەوتونەتە ناوییەوە.
لە درێژەی قسەکانیشیدا گوتی: ئەم گروپە گەر ئه‌و دروشمانەی هەڵیان گرتووە كاريان له‌سه‌ر بكه‌ن، ئەوا رەوتی کاری میدیای گۆڕانکاریەکی گەورە لە خۆدا دەبینێتەوە.
وتيشى: پێم وایە گروپی هێما دەتوانێت بگات بە ئەو ئامانجانەی کە هەیەتی و لە ئایندەیەکی نزیکدا ببێتە پەیمانگایەک کە چەندین کەسی بەهرەمەند و بەتوانا نەک لە شارەزوور، بەڵکو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پێ بگەیەنێت.
بڵاوکردنەوە:

وێنە:شارەزوور: هەڵمەتێکی نەمام ناشتن ئەنجامدرا

هه‌موومان پێكه‌وه‌ جوانيين ...ئه‌مڕۆ 13ى نيسانى 2017، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ڕۆشنبيريى هونه‌رى شاره‌زوور ناشتنى 150 نه‌مام له‌ باخچه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ڕۆشنبيريى و هونه‌رى شاره‌زوور 
.سوپاس بۆ ئه‌ندامه‌ ماندوونه‌ناسه‌كانى گروپی هێما
وێنە:مەریوان تۆفیق ،محمد حاجی

وێنە:بەشێک لە ئەندامانی گروپی هێما

وێنە:ناشتنی ١٥٠ نەمام

بڵاوکردنەوە:

پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

hema

hema
 
ئامادەکردنی :شێخ دییڤیلۆپەر