4.21.2017
تره‌مپ چاكسازی باج راده‌گه‌یه‌نێت
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا چاكسازیی
له‌بواری باج راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و وته‌یه‌ی تره‌مپ له‌میانه‌ی ئیمزاكردنی بڕیارێكیدا هات بۆ پێداچوونه‌وه به‌هه‌ندێك یاسای دارایی كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆبامادا ده‌ركرابوون.
تره‌مپ له باره‌گای وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی وتی "رۆژی چوارشه‌ممه چاكسازی باج راده‌گه‌یه‌نم. پڕۆسه‌كه ماوه‌یه‌كی درێژه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام چاكسازییه‌كه رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات".
تره‌مپ له‌و كاته‌وه كه پۆستی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه، چه‌ندین بڕیاری ده‌ركردووه كه به‌شێكیان مشتومڕیان به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌تی بڕیاری تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌ی كۆچی هاوڵاتیانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی زۆرینه موسڵمان بۆ وڵاته‌كه‌ی.





