جەیمس رۆدریگێزی كۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید زۆر نزیكە لەوەی ریزی یانەكەی پایتەختی ئیسپانیا بەجێبهێڵێت .
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستی ئیسكۆ و ئاستبەرزی ماركۆ ئەسینسیۆ ، لەئێستادا جەیمس رۆدریگێز زۆر نزیكە لەبەجێهێشتنی ریاڵ مەدرید و زیاتر لە پێیەكی لەدەرەوەی یانەكەیە.
ماركا بڵاویشیكردووەتەوە ئیسكۆ گرێبەستەكەی تا 2022 نوێكردوەتەوە ، ئەسینسیۆش جگە لەوەی ركابەری ئیسكۆ و رۆدریگێزە نزیكە شوێن بە گاریس بەیلیش لەق بكات.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵیش جەیمس رۆدریگێز ئاگاداری ئەوەیە كە زێنەدین زێدان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هازارددا ئەنجام بدەن ، هەربۆیە بڕیاریداوە ریزی یانەی ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت و لەیانەیەكدا یاری بكات وەك یاریزانی سەرەكی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت .





