هەنگاونان - هەماهەنگی - سەربەخۆی

4.24.2017

پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی لەقەزای شارەزوور

 وەک ڕێزلێنانێک لە ئەو ماندوبوون و خزمەتەی کە بەڕێز "مەریوان علی نوور" کردویەتی لە بواری گەیاندنی فۆتۆیدا لە قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن ، گروپی میدیایی هێما هەڵدەسێت بە سازدانی پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆگرافەکانی سنوری قەزای شارەزوور (هەڵەبجەی تازە و زەڕایەن و دەوروبەری) بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە : 
1- مەرجە فۆتۆگرافەر دانیشتووی سنووری دیاریکراو بێت .
2- ئەبێ فۆتۆکان دوور بن لە فۆتۆشۆپ و ئیفێکت ، تەنها یەک وێنە وەردەگیرێت ، پێویستە ئەو وێنەش پێشتر لە هیچ شوێنێک عەرز نەکرابێ .
3- لە سبەینێ 25\4 ەوە تا ڕۆژی 15\5 فۆتۆ وەردەگیرێت .
4- فۆتۆکان بنێرن بۆ ئیمەیڵی sarawan1988@yahoo.comm پێویستە لەگەڵ فۆتۆکەدا ناوی سیانی و ژمارە مۆبایلی فۆتۆگرافەرەکە هاوپێج بکرێ .
55- فۆتۆکان ئەنێردرێن بۆ لیژنیەک لە باشترین و پیشەگەرترین فۆتۆگرافەکانی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندن و سێ فۆتۆ وەک جوانترین هەڵدەبژێردین .
66- لە ڕۆژی دەرچونی ژمارەی نوێی بڵاوکراوەی هێما سێ جوانترین فۆتۆ ڕائەگەیەنرێت و فۆتۆکانیان لە بڵاوکراوەکەدا دادەنرێت ، پاشان لە مەراسیمێکدا خەڵات دەکرێن کە دواجار کات و شوێنتان پێ دەڵێین .
بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە :
07501625851
 07702278101
بڵاوکردنەوە:

پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

hema

hema
 
ئامادەکردنی :شێخ دییڤیلۆپەر