هەنگاونان - هەماهەنگی - سەربەخۆی

8.17.2017

وەڵامێک - هیلال ئەنوەر

وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە دەڵێن با ئافرەتیش وە ک پیاو چوار مێردی ھەبێ
ھیلال انوەر
یەکەم کە ڕوی طوبیەوە کاتێک پیاو تۆو دەکاتە زێی ئافرەتەوە گەر پیتێن ڕووی دا لە جۆگەی ڤالوب ئەوا یەک تۆو دەچێتە کەمە دابەش بون لە وێدا تۆوەکە ھێلکە دەسمێت کە مایتۆکۆندریاکەی دەچێتە ناویەوە و یەک دەگرێت لەگەل مایتۆکۆندریای ھێلکەی ئافرەت بە و شیوە ھێلکەی پیتراوی جوت کۆمەڵەی کرۆمۆسۆمی دروست دەبێ.
بەو شێوە منداڵەکە دەناسرێتەوە و دەزانرێت باوانی کێیە بەڵام ئەی ئەگەر چوار تۆوی جیاواز لە پیاوی جیاواز پیتێنیان کرد ئەوا منداڵەکە بە پشکنینی DNA ی ناناسرێتەوە لە حاڵەتێکدا کە ھەر چوار تۆوە کە پیتێنران لە یەک ھێلکەدا ئەو کات منداڵەکە نازانرێت باوانی کێیە .
دووەم باشە کاکی عەقڵدار تۆ ئامادەی خێزانی خۆت بە بەرچاوی خۆتەوە سێ پیاوی تر جیماعی لە گەڵ بکات بە بەرچاوی خۆتەوە
دەی باشە بڕۆ کچ و خێزانت بدە بەو خەڵکە با ھە ر ڕۆژەو لە باوەشی یەکێکدا بن تا ببنە سۆزانی بە ناوی ئازادی ئەمەش ڕێگە بۆ ئایدز و لەناوچونی کۆمەڵگە و گەنجان و شیرازەی خێزان دەکاتەوە .
بڵاوکردنەوە:

8.11.2017

گروپی هێما خولێکی ڕاگەیاندن بێ بەرامبەر دەکاتەوە

لەه‌ درێژه‌ى كاروچاكيه‌كانى گروپی میدییای هێما هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ى خولێكى ڕاگه‌ياندن.
وانه‌كان له‌لايه‌ن ڕۆژنامه‌نووسىيى به‌ ئه‌زموون و به‌رپرسى ئۆفيسى (ئێن ئاڕتى تى NRT) له‌ بەغداد (ئومێد  محه‌مه‌د) ده‌وترێته‌وه‌.
 خولەکە بئ به‌رانبه‌ره‌ و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شدارى بكات.
شوێن/ ڕۆشنبيرى و هونه‌رى شاره‌زوور.
بۆ زانيارى زياتر له‌سه‌ر خوله‌كه‌ ده‌توانن په‌يوه‌ندى بكه‌ن به‌م ژماره‌ مۆبايله‌وه‌
(07702278101)
"گروپی میدییای هێما"

بڵاوکردنەوە:

8.08.2017

بڕوانامەی خولێک دابەشکرا

دوای ئەوەی ڕێکەوتی27/7/2017  گرپی میدیای هێما خولێکی فۆتۆگرفی بە هاوکاری بەڕیبەرێتی ڕؤشنبیری و هونەری شارەزوور کردەوە ئەمڕۆ ئه‌مڕۆ (8/4/2017) بڕوانامەی بەژداریکردن درا بە بەژداربوانی خولەکە کە سێ رۆژی خایاند و هەر رۆژێک ماوەی دوو بۆ سێ کاتژمێر بەردەوام بوو.
لێره‌وه‌ زۆر سوپاسى به‌رێز (هه‌ڵۆ جه‌بارى) ده‌كه‌ين توانيان خوله‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووى كۆتايى پێبهێنن.
زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و به‌شداربووانه‌ ده‌كه‌ين تا كۆتايى خوله‌كه‌ به‌رده‌واميان هه‌بوو له‌گه‌ڵمان.
مژدەشدەدەین لە ماوەی داهاتوودا خولێکی فۆتۆگرافی لە کەمپی باریکە دەکەینەوە.
"گروپی میدییای هێـما" 
بڵاوکردنەوە:

8.06.2017

سێیەمین ژمارەی هێما

ئه‌مشه‌و 6ى ئابى2017، ده‌ركردنى ژماره‌ دووى بڵاوكراوه‌ى گروپى ميديايى هێما بڵاوكرايه‌وه‌ کە سێیەمین بڵآوکراوەی هێمایە لە سفرەوە هەتا ٢.
ناوه‌ستين له‌ خزمه‌ت، خزمتكردنمان بۆ سودى گشتييه‌ بئ به‌رانبه‌ر، نه‌وه‌يه‌كى ته‌ندروست بنياد ئه‌نێين بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت بكات به‌ هه‌مووان بئ جياوازى.
لێره‌ كاره‌كان خۆبه‌خشانه‌ ئه‌كرئ تا بزانرئ كارى هه‌ره‌وه‌زى چ ئه‌نجامێكى هه‌يه‌ بۆ دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ته‌ندروست و نه‌وه‌يه‌كى ساغ بۆ دروستكردنى ئاينده‌>
لێره‌وه‌ زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ ئه‌كه‌ين به‌ وشه‌ زيندووه‌كانيان وه‌ك هه‌ميشه‌ بڵاوكراوه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌كه‌ن به‌ هه‌گبه‌ى پڕ مه‌عريفييان.
زۆر سوپاسى كاكه‌ "نيزام" ده‌كه‌ين بۆ هه‌وڵه‌ جدييه‌ كاريگه‌رييه‌كانى و گه‌ياندنى بڵاوكراوه‌كه‌مان بۆ دورگه‌ى ئارام و له‌نگه‌ر كردنى بۆ هه‌مووان.
زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌ندامانى گروپى هێما ده‌كه‌ين، توانيان شه‌و ڕۆژ بخه‌يه‌نه‌ سه‌ر تا گه‌ياندنى ئامانجه‌كه‌ وه‌ك خۆى.
زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ين به‌ وشه‌يه‌كيش بێت هاوكارمان بوون بۆ به‌ره‌وپێشچوونى كاره‌كانمان.
"محمد حاجی"


بڵاوکردنەوە:

7.22.2017

ئاستی بەرەوپێش چوونی هونەر لە شارەزوور

هێما-حەمدی ئەحمەد

هونەرمەندان و بەهرەمەندای قەزای شارەزوور  نیگەرانن لە ڕەوشی هونەر لە قەزاکەیان ، وەک بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری وارماواش دەڵێت"هەوڵی بەرەوپێشچوونیمان داوە و بەردەوامین لە هەوڵدان"

بۆ ئەوەی ئاستی بەرەوپێش چوونی هونەربزانین پێویستە یەک بە یەک بەدوایی چەمکەکانی هونەردا بگەڕێین و لە باردۆخی چەمکەکان بکۆڵینەوە .

لە بارەی ئاستی بەرەوپێشچوونی هونەر لە قەزاکە و بەتایبەت هونەری شانۆ "شەنیار حەمید "سەرپەرشتیاری تیپی شانۆی چالاک تایبەت بە"هێما" گوتی:" ئەتوانم بڵێم من تاکە کەسم کە ئەکادیمی بم لەم دەڤەرەدا و ساڵانی پێشوو تریش کارم زۆر هەبووە لێرە، لەهەمان کاتدا ئەم ساڵیش خولێکی شانۆم کردووەتەوە کە ئەمە دووەم جارە ئەم خولە دەکەمەوە لە ساڵی پێشوودا نزیکەی 45بەشداربوو هەبوو لە کوڕ و کچ 
ئەمساڵیش ڕێژەی بەشداربوو لە 30کەس زیاتر دەبێت و لە ئێستادا  تەنها گروپێک هەیە خزمەت بە شانۆ بکات ئەویش گروپی شانۆی چالاکە کەمن سەرپەرشتی دەکەم و گروپەکەش نزیکەی 10ئەندامی باشی هەیە لەم خولانەشەوە ئەندامان زیاد دەکەین".

شێوەکاریش یەکێکە لە جۆرەکانی هونەر و ناکرێ پشت گوێ بخرێت ،"عمر جمیل" ی شێوەکار جیاواز لە وانی دیکە ئاستی کەمی هونەری بۆ کەمی شارەزایان نەگەڕاندەوە بەڵکو پێی وایە قەزاکە دەرچوویەکی زۆری تێدایە بەڵام بێ چالاکین لەسەرئەم باسە بۆ "هێما"گوتی؛"له ڕاستيدا دۆخى هونەر لەم ناوچەیە زۆر لە قەیراندایە،
هەرچه نده دەرچويەكى زۆرى به شه جيا جياكانى هونه رى تێدایە بەڵامم هيچ له وانه به پێی پێويست كار له بوارى هونه ردا ناكه ن ، ئەمەش دوو هوكار له خۆى ده گرێت يان بواريان بۆ نەرەخساوه ياخود كەمته ر خه مى خۆيانه".

زانیار محمدی ڕۆژنامەنوس لەبارەی هونەرلە قەزاکە گوتی:"هونەر و هۆڵەکانی تایبەت بە هونەر لەشارەزوردا ڕەنگە کزیەک یاخود چۆڵییەکی پێوە دیار بێت،ئەمەش پێم وایە پشکی شێری بۆ ئەم قەیرانە داراییە دیارە دەگەڕێتەوە کە هەرێمی گوتووەتەوە چوونکە کاریگەری لەسەر سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا هەبووە و پەروەردە کردنی هەڵە و کەمتەرخەمی لایەنانی پەیوەندیدار لە هۆشیار کردنەوەی گەنجان دیسانەوە کاریگەری لەسەر ئەم بوارە هەیە لەو ڕوانگەی زۆرێک لە گەنجانی ناوچەکە جگە لەوەی هونەر بە کەمێک گاڵتە ئامێزانە سەیر دەکەن لەبەرامبەریشدا ڕۆژانە لە جادە و کۆڵانەکاندا یاخود لە کافتریاکاندان و جگەر و نێرگەلە بووە بە خویەکی ڕۆژانەی تەرک نەدراویان ، ئەمەش هۆکارەکەی کەمی هۆشیاری تاکەکانی ناوچەکەیە ، پێویستە ئەو هەڵە تێگەشتنەیان کە بەرامبەر بە هونەر هەیانە ڕووبکرێتەوە و چیدی کتێب فرۆشەکان بەرهەمیان زیاتر بێت لە خاوەند کافتریاکان ، ئەوەی جێگەی سەرنجە خۆش گوفتانە بەڕێبوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور و هەروەها فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا کاریگەرییەکی باشیان هەبووە لە ڕووی بەرەوپێش بردنی هونەر لە قەزاکەو نابێت ڕێکخراوی تەژنەش لەم نێوەندەدا لە بیر بکرێت کە ماڵی هونەر دۆست و هونەرمەندانی شارەزوورە، ئەمانە جێگەی دەست خۆشی و ئومێدن ".

بەمۆ سەید ئەمین بەڕێوبەری فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماواش لەبارەی چالاکیەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی هونەرلە قەزاکە بۆ "هێما"گوتی:"زۆرینەی ئیشەکانمان لەسنوری ناحیەکە بووە ئەوکەسانەی توانایەکیان هەبوو تواناکانیانمان دەرخستوە، وەک کۆڕ و پێشانگا و ڕێزلێنان لەتواناکان".

بەمۆ سەیدئەمین وتیشی :"لەبواری هونەریدا دوو ڕێگا هەیە هەندێک تواناکانیان دەردەخەن و هەندێکی دەمێنیتەوە لەخویاندا ئەبێت بەڕێگەیەک تواناکانیان ئاشکرا بکری ئەرکی دەزگا ڕۆشنبیریەکانە هەموو بەرهەمەکان بەڕیگەیەک نیشان بدات خزمەت بەبواری ڕۆشنبیری بکات و خاوەن بەرهەم جۆش بدات بۆ گەرم بون و مانوبون بۆ کاری گەورەتر".


عمری شێوکار باسی لەوە کرد:" بۆیە لەئێستادا من وەک هونەرمەندێکی شێوەکار و پەیکەرساز جگه له وه ى وه وەک په يكه ر سازيك كارى تايبه ت بۆ خۆم ده كه م ، له به رامبه ريشدا له هەولى ئه وەدام بزوتنەوەيەكى هونەرى له ناو نه وه ى نوێ له م ناوچەيه دا دروست بكەم بۆيه بۆ دووهه مين سال خوليكى شيوه كاريم كردووه تەوه و له هه مان كاتيشتا راهينان به چه ند خويند كاريك ده كه م له په يمانگا و كوليژى هونه ره جوانه كان وه ر بگيرين بو سالى نوێی خويندن ".

ئەو شێوەکارە پەیامێکی بۆ باشتر بوونی هونەر هەبوو لە قەزاکە و گوتی:" پێشنيارى من له ئيستادا بۆ ئەو كەسانەيه پسپۆرن لەم بوارەدا وه ك دەرچوانى كوليژ و په يمانگا هونه ريەكان به شيكى كه م له ژيانيان تەرخان بكه ن بۆ بوارى هونه ر به شێوەیەك كه ببيته هۆى به رەو پيش بردنى هونه ر له قه زاكه ماندا ".

شەنیار حەمیدی شانۆکاریش لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە بەشێک لەو ڕێگریانە کرد کە لەکارەکانیاندادێتە بەردەمیان ئەو گوتی:"لەئیستادا سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵیکی کەمین ئەتوانم بڵێم هەوڵی زۆر ئەدەین بەلام هۆکار گەلێک هەن کە ڕێگرن لەوەی ئیستا ئاستی شانۆ بەرەوی پیش بچێ، لەوهۆکارانەی بەرۆکمان دەگرن بەدەرەجەی یەک هەبووی ئەم قەیرانەیە بەسەرمانەوە ، دواتر دەسەڵاتدار یاخود سەرمایەداران سپۆنسەری کارەکانمان ناکەن و گرینگ نیە بەلایانەوە کە ڕەوتی هونەر لە قەزاکەدا بەرەو پیش بچێ 
لەلایەکی دی کچانی دەڤەرەکە تائیستاش لەماڵەوە ڕێگریان لی دەکری لەوەی کارە شانۆییەکان بکەن ، هەڵبەتە جێگەی دەست خۆشیە هەندێک خێزان کچەکانیان دەنێرنە خولی شانۆ".

لە کۆتایدا زانیار محمد  گوتیشی :"هه‌ركاتێك ووشه‌ یان قسه‌كردن به زمان كۆتای هات !هونه‌ر ده‌ست پێده‌كات .
به‌و كه‌سه‌ش ده‌وترێت هونه‌رمه‌ند كه‌ بتوانێت ده‌ست پێبكات ".

بڵاوکردنەوە:

پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

hema

hema
 
ئامادەکردنی :شێخ دییڤیلۆپەر