هەنگاونان - هەماهەنگی - سەربەخۆی

7.22.2017

ئاستی بەرەوپێش چوونی هونەر لە شارەزوور

هێما-حەمدی ئەحمەد

هونەرمەندان و بەهرەمەندای قەزای شارەزوور  نیگەرانن لە ڕەوشی هونەر لە قەزاکەیان ، وەک بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری وارماواش دەڵێت"هەوڵی بەرەوپێشچوونیمان داوە و بەردەوامین لە هەوڵدان"

بۆ ئەوەی ئاستی بەرەوپێش چوونی هونەربزانین پێویستە یەک بە یەک بەدوایی چەمکەکانی هونەردا بگەڕێین و لە باردۆخی چەمکەکان بکۆڵینەوە .

لە بارەی ئاستی بەرەوپێشچوونی هونەر لە قەزاکە و بەتایبەت هونەری شانۆ "شەنیار حەمید "سەرپەرشتیاری تیپی شانۆی چالاک تایبەت بە"هێما" گوتی:" ئەتوانم بڵێم من تاکە کەسم کە ئەکادیمی بم لەم دەڤەرەدا و ساڵانی پێشوو تریش کارم زۆر هەبووە لێرە، لەهەمان کاتدا ئەم ساڵیش خولێکی شانۆم کردووەتەوە کە ئەمە دووەم جارە ئەم خولە دەکەمەوە لە ساڵی پێشوودا نزیکەی 45بەشداربوو هەبوو لە کوڕ و کچ 
ئەمساڵیش ڕێژەی بەشداربوو لە 30کەس زیاتر دەبێت و لە ئێستادا  تەنها گروپێک هەیە خزمەت بە شانۆ بکات ئەویش گروپی شانۆی چالاکە کەمن سەرپەرشتی دەکەم و گروپەکەش نزیکەی 10ئەندامی باشی هەیە لەم خولانەشەوە ئەندامان زیاد دەکەین".

شێوەکاریش یەکێکە لە جۆرەکانی هونەر و ناکرێ پشت گوێ بخرێت ،"عمر جمیل" ی شێوەکار جیاواز لە وانی دیکە ئاستی کەمی هونەری بۆ کەمی شارەزایان نەگەڕاندەوە بەڵکو پێی وایە قەزاکە دەرچوویەکی زۆری تێدایە بەڵام بێ چالاکین لەسەرئەم باسە بۆ "هێما"گوتی؛"له ڕاستيدا دۆخى هونەر لەم ناوچەیە زۆر لە قەیراندایە،
هەرچه نده دەرچويەكى زۆرى به شه جيا جياكانى هونه رى تێدایە بەڵامم هيچ له وانه به پێی پێويست كار له بوارى هونه ردا ناكه ن ، ئەمەش دوو هوكار له خۆى ده گرێت يان بواريان بۆ نەرەخساوه ياخود كەمته ر خه مى خۆيانه".

زانیار محمدی ڕۆژنامەنوس لەبارەی هونەرلە قەزاکە گوتی:"هونەر و هۆڵەکانی تایبەت بە هونەر لەشارەزوردا ڕەنگە کزیەک یاخود چۆڵییەکی پێوە دیار بێت،ئەمەش پێم وایە پشکی شێری بۆ ئەم قەیرانە داراییە دیارە دەگەڕێتەوە کە هەرێمی گوتووەتەوە چوونکە کاریگەری لەسەر سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا هەبووە و پەروەردە کردنی هەڵە و کەمتەرخەمی لایەنانی پەیوەندیدار لە هۆشیار کردنەوەی گەنجان دیسانەوە کاریگەری لەسەر ئەم بوارە هەیە لەو ڕوانگەی زۆرێک لە گەنجانی ناوچەکە جگە لەوەی هونەر بە کەمێک گاڵتە ئامێزانە سەیر دەکەن لەبەرامبەریشدا ڕۆژانە لە جادە و کۆڵانەکاندا یاخود لە کافتریاکاندان و جگەر و نێرگەلە بووە بە خویەکی ڕۆژانەی تەرک نەدراویان ، ئەمەش هۆکارەکەی کەمی هۆشیاری تاکەکانی ناوچەکەیە ، پێویستە ئەو هەڵە تێگەشتنەیان کە بەرامبەر بە هونەر هەیانە ڕووبکرێتەوە و چیدی کتێب فرۆشەکان بەرهەمیان زیاتر بێت لە خاوەند کافتریاکان ، ئەوەی جێگەی سەرنجە خۆش گوفتانە بەڕێبوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور و هەروەها فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا کاریگەرییەکی باشیان هەبووە لە ڕووی بەرەوپێش بردنی هونەر لە قەزاکەو نابێت ڕێکخراوی تەژنەش لەم نێوەندەدا لە بیر بکرێت کە ماڵی هونەر دۆست و هونەرمەندانی شارەزوورە، ئەمانە جێگەی دەست خۆشی و ئومێدن ".

بەمۆ سەید ئەمین بەڕێوبەری فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماواش لەبارەی چالاکیەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی هونەرلە قەزاکە بۆ "هێما"گوتی:"زۆرینەی ئیشەکانمان لەسنوری ناحیەکە بووە ئەوکەسانەی توانایەکیان هەبوو تواناکانیانمان دەرخستوە، وەک کۆڕ و پێشانگا و ڕێزلێنان لەتواناکان".

بەمۆ سەیدئەمین وتیشی :"لەبواری هونەریدا دوو ڕێگا هەیە هەندێک تواناکانیان دەردەخەن و هەندێکی دەمێنیتەوە لەخویاندا ئەبێت بەڕێگەیەک تواناکانیان ئاشکرا بکری ئەرکی دەزگا ڕۆشنبیریەکانە هەموو بەرهەمەکان بەڕیگەیەک نیشان بدات خزمەت بەبواری ڕۆشنبیری بکات و خاوەن بەرهەم جۆش بدات بۆ گەرم بون و مانوبون بۆ کاری گەورەتر".


عمری شێوکار باسی لەوە کرد:" بۆیە لەئێستادا من وەک هونەرمەندێکی شێوەکار و پەیکەرساز جگه له وه ى وه وەک په يكه ر سازيك كارى تايبه ت بۆ خۆم ده كه م ، له به رامبه ريشدا له هەولى ئه وەدام بزوتنەوەيەكى هونەرى له ناو نه وه ى نوێ له م ناوچەيه دا دروست بكەم بۆيه بۆ دووهه مين سال خوليكى شيوه كاريم كردووه تەوه و له هه مان كاتيشتا راهينان به چه ند خويند كاريك ده كه م له په يمانگا و كوليژى هونه ره جوانه كان وه ر بگيرين بو سالى نوێی خويندن ".

ئەو شێوەکارە پەیامێکی بۆ باشتر بوونی هونەر هەبوو لە قەزاکە و گوتی:" پێشنيارى من له ئيستادا بۆ ئەو كەسانەيه پسپۆرن لەم بوارەدا وه ك دەرچوانى كوليژ و په يمانگا هونه ريەكان به شيكى كه م له ژيانيان تەرخان بكه ن بۆ بوارى هونه ر به شێوەیەك كه ببيته هۆى به رەو پيش بردنى هونه ر له قه زاكه ماندا ".

شەنیار حەمیدی شانۆکاریش لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە بەشێک لەو ڕێگریانە کرد کە لەکارەکانیاندادێتە بەردەمیان ئەو گوتی:"لەئیستادا سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵیکی کەمین ئەتوانم بڵێم هەوڵی زۆر ئەدەین بەلام هۆکار گەلێک هەن کە ڕێگرن لەوەی ئیستا ئاستی شانۆ بەرەوی پیش بچێ، لەوهۆکارانەی بەرۆکمان دەگرن بەدەرەجەی یەک هەبووی ئەم قەیرانەیە بەسەرمانەوە ، دواتر دەسەڵاتدار یاخود سەرمایەداران سپۆنسەری کارەکانمان ناکەن و گرینگ نیە بەلایانەوە کە ڕەوتی هونەر لە قەزاکەدا بەرەو پیش بچێ 
لەلایەکی دی کچانی دەڤەرەکە تائیستاش لەماڵەوە ڕێگریان لی دەکری لەوەی کارە شانۆییەکان بکەن ، هەڵبەتە جێگەی دەست خۆشیە هەندێک خێزان کچەکانیان دەنێرنە خولی شانۆ".

لە کۆتایدا زانیار محمد  گوتیشی :"هه‌ركاتێك ووشه‌ یان قسه‌كردن به زمان كۆتای هات !هونه‌ر ده‌ست پێده‌كات .
به‌و كه‌سه‌ش ده‌وترێت هونه‌رمه‌ند كه‌ بتوانێت ده‌ست پێبكات ".

بڵاوکردنەوە:

پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

hema

hema
 
ئامادەکردنی :شێخ دییڤیلۆپەر