هەنگاونان - هەماهەنگی - سەربەخۆی

7.12.2017

هەزار نەمام بۆ نەمرەکان

لە شارەزوور بەناشتنی 1000 نەمام  ساڵیادی شەهیدان
 (ئەحمەد حمە یوسف)(بەختیار ئەحمەد)(سەردار ڕەشید)(خالید تۆفیق) بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 12_7_2017 ساڵیادی پۆلێک لەشەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش کرایەوە
 بەئامادەبوونی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و بەشێک لەفەرمانگەکانی قەزای شارەزوور وجەماوەرێکی زۆر سێیەمین ساڵیادی شەهیدان بەڕێوەچوو
کەسوکاری شەهیدان بەهاوکاری شارەوانی شارەزوور هەڵمەتێکی نەمام ناشتنیان دەستپێکرد لە پارک و شەقامەکانی شارەکەدا ، ئامادەبوان سەردانی مەزارگەی شەهیدیان کرد لە گۆڕستانی زەڕایەن، هەرلەدرێژەی یادەکەدا لەمەڵبەندی حیزبی سۆسیالیست هۆڵێک بەناوی شەهید ئەحمەد حمە یوسف ناونرا
شەهیدان(نقیب "ئەحمەد حمە یوسف)(بەختیار ئەحمەد)(سەردار ڕەشید)(خالید تۆفیق) لەبەرواری 2014/7/12 لە ناحیەی جەلەولا (گوڵاڵە) بەدەستی تیرۆرستانی داعش شەهید کران.
--- وەرگیراوە لە ئەکاونتی هەموو هەڵەبجەی تازە



بڵاوکردنەوە:

پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

hema

hema
 
ئامادەکردنی :شێخ دییڤیلۆپەر