ز.م
بڕوا مەجید- هێما
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرواری ۲۱/۷/۲۰۱۷ لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەجامی شەڕێکدا دووکەس کوژران و هەشت کەس بریندار بوون.
بە پێی دواین زانیارییەکان ڕووداوەکە لە عەلوەی سەیدسادق ڕویداوە و لەسەر کێشەی عارەبانە بووە .
لەم بارەیەوە دیاری ڕەفیق قــایمقامی قەزای سەید سادق بۆ سایتی" هێما"وتی ":ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لەبونی شەڕێک لە عەلوەی ناو بازاڕی سەیدسادق ، هۆکاری شەڕەکە لەسەر جێگای عارەبانەی بەقاڵی بووە ، بەداخەوە دووکەس کوژراونوو چەند کەسێکیش بریندارن، ئەوکەسانەی شەڕیان کردوە خزمی یەکن و ئامۆزای یەکترین و پێشتر ناکۆکی لەنێوانیاندا هەبووە".
دیاری ڕەفیق وتیشی :"ڕەوشی بریندارەکان جێگیرە و ڕوداوەکە کۆنتڕۆڵ کراوە لەلایەن پۆلیس و ئاسایشەوە ،ئەوکەسانەشی تێوەگلاون بەفرمانی دادوەر دەزگیر کراون ".
![]() |
| وێنە؛شوێنی ڕوداوەکە |
![]() |
| وێنە؛دوو کوژراوەکەی سەیدسادق |







