ز.م
ڕۆژی سێشەممە
١١/٧/٢٠١٧ لە هۆڵی سەرەکی فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری
وارماوا بە ئامادەبوونی بەشێکی بەچاو لە کەسایەتییە ڕۆشنبیر و سیاسی و حکومییەکانی
ناوچەکە "مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە نوسەرانی کتێب و وەرگێڕانی ناحیەی
وارماوا"بەڕێوەچوو.
لەم بارەیەوە بەمۆ سەیدئەمین ، بەڕێوبەری فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا وتی:"فەرمانگەکەمان لە ڕێگەی چالاکی جۆراوجۆرەوە هەمیشە هەوڵی خزمەتکردنی ڕؤشنبیران و گەنجانی ناچەکەمانداوە و لەم جارەدا نوسەرانمان بەسەرکردەوە و خەڵاتی ڕێزلێنانمان بەخشی بە ١٢ نوسەری کتێب لە ناحییەکەمان".
ڕونیشیکردەوە:"لە فەرمانگەکەمان کتێبخانەیەکمان تایبەت بە کتێبەکانی نوسەران و وەرگێڕانی ناوچەکە دروست کردووە و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن بە ڕؤشنبیران و هونەردۆستانی ناوچەکە ".






