بڕوامەجید - هێما
بەسەر پەرشتی لقی
سلێمانی یەکێتی مەلەوانی کوردستان پاڵەوانێتی مەلەوانی کراوە لەسەید سادق کرایەوەو
تێیدا تیپی مەلەوانی سەید سادق بوە پاڵەوان.
نەجم شێخ نوری ڕاهێنەری یانەی سەیدسادقبۆ "هێما"گوتی پاڵەوانیەتیەکە بە بەشداری 4 یانــە و 3 کۆمەڵگای وەرزشی بەڕێوە چوو
کەپێکهاتبوو لە( یانەی سەیدسادق ، یانەی دوکان ، یانەی سلێمانی ، یانەی عەربەت وەچەند
کۆمەڵگەیەکی وەرزشی وەک کاراو و سیرواننی نوێ و سیروانی شارەزوو بەشداری خولەکە
بوون
نەجم شێخ نوری وتیشی : کە زیاتر لە 60 یاریزان بەکچ و کوڕەوە بەشداری پاڵەوانیەتەکەیان
کردووە ، تێـیدا یانەکەمان توانی زۆرترین خاڵی پاڵەوانیەتیەکە کۆبکەینەوە و ببینە
پاڵەوانی خولەکە بەکۆ کردنەوەی 30خاڵ وبەجیاوازی کات لەگەڵ یانەی دوکانی دووەم یانەی
سلێمانیش بەکۆکردنوەی 17 خاڵ بوە سێیەمی پاڵەوانیەتیەکە... بۆ یەکەم جارە ئەم پاڵەوانیەتیە لە سەیدسادق بکرێتەوە ، پێشتر بەهۆی
نەبونی مەلەوانگە یاریزانەکان لە چەموو گۆماوەکاندا ڕاهێنانەکانیان ئەنجام ئەدا .






