ZM
هێما-بڕوا مەجید
ئەمڕۆدووشەممە بەرواری ١٧/٧/٢٠١٧ لە هۆڵی سەرەکی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری قەزای
شارەزوور خولێکی شانۆ بۆ ئارەزوومەندانی شانۆ لە کوڕان و کچانی قەزاکە کرایەوە و
وابڕیارە مانگێک بخایەنێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە سالی پێشووشدا هەمان خول بۆ
ئارەزوومەندان کرایەوە، و وەک مامۆستای خولەکە دەڵێت" بـەهۆی کەمی ئەکتەری شانۆو
و شانۆکار لە قەزاکە بەباشمان زانی ئەم خولە ســاڵانە بکەینەوە".
شەنیەر حەمید مامۆستایی خولەکە بۆ"هێما"
گوتی:" خولەکە ساڵانەیە و ئەمساڵ دووەم
ساڵی کردنەوەی خولەکەیە ، بەشداربووی زۆرە
و بۆئەم ساڵ نزیکــەی 20 بەشداربوو بەکچ و
کوڕەوە لەیەکەم ڕۆژی خولەکە ئامادەبوون".
وتیشی:" بۆ ئاشناکردنی شانۆ یـە بــە هاوڵاتیانی قەزای
شارەزوور و دەوروبەری زیاتر پەیوەستکردنیان
بەبواری شانۆوە، بۆ ئاسانکاری و بەەرەو پێش بردنی توانای ئارەزوومەندا
ئامادەکاریمان کردووە و لە دوای خولیش بەشدار بوو دەتوانێت ببێت بە ئەندام لە تیپی
شانۆی چالاک".







