هەنگاونان - هەماهەنگی - سەربەخۆی

7.20.2017

خولێکی بێ بەرامبەر لە شارەزوور دەکرێتەوە


فەرمانگەی ڕؤشنبیری و هونەری وارماوا بە بێ بەرامبەر خولیکی فیربوونی کۆمپیوتەرو بەکارهینانی ئینتەرنیت و فیربونی بەرنامەکانی ئۆفیس و دیزاین،مۆنتاژ دەکاتەوە لە کۆتای خولەکەشدا بڕوانامەی بەژداربوون بەسەر فێرخوازاندا دابەش دەکرێت .

بەمۆ سەید ئەمین، بەڕیوبەی فەرمانگەی ڕؤشنبیری و هونەری وارماوا لەم باریەوە بۆسایتی "هێما"گوتی:"بۆ خزمەت کردنی زیاتری گەنجان و ئارەزوومەندانی ناوچەکە لە ئامادەکاریداین بۆ کردنەوەی چەندین خولی جۆراوجۆر بە بێ بەرامبەر."

وتیشی:'لەم چالاکیەماندا هەڵدەستین بە کردنەوەی خولێکی بێ بەرامبەر بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی فێربوونی کۆمپیتەر یاخود دیزاین و مۆنتاژ و بەرنامەکانی ئۆفیسن دەکەن".

"جێگەی ئاماژەپێکردنە بۆ ناو نوسین دەتوانن ناو و ژمارە و تەمەنی خۆتان بۆ ئەکاونتی ڕؤشنبیری و هونەری وارماوا یاخود  بۆ ئەم ژمارەیە {07506417402} بنێرن.


بڵاوکردنەوە:

پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

hema

hema
 
ئامادەکردنی :شێخ دییڤیلۆپەر