هەنگاونان - هەماهەنگی - سەربەخۆی

6.08.2017

بۆچی نەوشیروان مستەفا پشتی بە هێزی دەرەکی نەدەبەست؟ شەنکار عبدللە

بۆچى نەوشیروان مستەفا پشتى بە هێزى دەرەکى نەدەبەست؟

شەنکار عەبدوڵا

ساڵى ٢٠٠٨ ئەو کات خوێندکارى قۆناغى سێیەمى زانستە سیاسیەکان بووم، هاوڕێیەک وتى بابچین بۆلاى کاک نەوشیروان، ئەو ڕۆژانە چین و توێژەکان دەچن بۆلاى و قسەى لەگەڵ دەکەن، منیش ئەوکاتە ڕۆژنامەنوسێک بووم ڕەخنەم لەزەوى هەتا ئاسمان دەگرت، وتم ئۆکەى.

ئەوەبوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەک کەنزیکەى ١٠ کەس دەبوین و هەموومان خوێندکارى زانستە سیاسیەکان بوین، چوینە گردەکە، سەرەتا مام ڕۆستەم و سالار عەزیز هەند قسەیان بۆ کردین، هەر لەوێدا لەگەڵ سالار عەزیز لەسەر مەسەلەى تیرۆرکردنى بەکر عەلى شاعیر بوبەدەمەقڕەمان ئەو بەتوڕەییەوەى چووە دەرەوە، دواتر نەوشیروان مستەفا هاتەژوورەوە دەستمان بە گفتوگۆکرد لەگەڵ نەوشیروان مستەفا.

یەکێک لەهاوڕێکانمان لێى پرسى تۆ تاچەند پشت بەوڵاتانى دەرەوە دەبەستى، خۆت دەزانى ئەوان کاریگەرى گەورەیان هەیە لەسەر یەکلایکردنەوەى پرسەکانى هەرێم و بارودۆخى سیاسى؟

نەوشیروان مستەفا بەتوڕەییەوە وتى، ئێمە تەنهاوتەنها پشت بەگەلى کورد دەبەستین و پشت و پەنامان گەلى کوردە.ـ

هەروەها وتى، ئێمە دەمانەوێت ئەوە تێکبشکێنین کە تاک متمانەى بەخۆى نەبێت، دەمانەوێت بەتەواوى مانا وابکەین تاک ئیرادەى بۆ بگەڕێتەوە و تەنیا پشت بە ئیرادەى خۆى ببەستێت، ئیرادەى گەل دەتوانێت چۆک بەهەموو شتێک دابدات، با ئەو کەلتورە لەناو بەرین کەبەردەوام هیوامان بە وڵاتانى دەرەوە هەبێت، چونکە ئەوان هیچ کات تاسەر لەگەڵمان نابن، تاکە گرەنتى سەرکەوتنمان پشت بەستنە بە ئیرادەى هاونیشتیمانیان لەناوخۆدا، نەک هیچ هێزێکى بیانى و بێگانە...ــ
بڵاوکردنەوە:

پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

hema

hema
 
ئامادەکردنی :شێخ دییڤیلۆپەر