زەوی ناسی چییە؟
زانست، پێکهاته‌یه‌که بۆ به‌رهه‌مهێنان و ڕێکخستنی زانیاری له سه‌ر جیهانی سروشت، به‌شێوه‌ی ڕاڤه، لێکدانه‌وه و پێشبینی ئه‌زموون له‌بار. ئه‌ره‌ستوو زانیاری زانستی به کۆمه‌ڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجه‌م ده‌زانی که له باری ژیری و عه‌قڵانیدا له‌وتن بێن.
له سه‌رده‌می کلاسیک‌دا، زانست پێوه‌ندی زۆرنزیکی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا هه‌بوو. له سه‌ره‌تاکانی سه‌رده‌می نۆشدا ئه‌م دوو وشه زۆر له‌جێی یه‌ک به‌کارده‌چوون، له چاخی 17 زایینی‌دا، فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی (هه‌مان زانستی سروشتی ئه‌مڕڕۆ) خۆی له فه‌لسه‌فه هه‌ڵبوارد. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، زانست به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ئه‌رکی لێکدانه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌دڵنیاکانی له‌ئه‌ستۆگرت، به‌ڵام هێشتاش بۆ بابه‌تی وه‌ک زانستی په‌رتووکداری و زانستی سیاسیره‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه.
لێرەدا ئێمە باسی جۆرێک لە زانست دەکەین ئەویش؛زانستی زەویناسی
زانستی زەوی ناسی
زانستی زەوی ناسی زانستێکە وەکو زانستەکانی فیزیا ، کیما ، احیا ، بیرکاری ، بە شێوەیەکی زاستی لە دیاردە و ڕووداوەکانی زەوی دەکۆڵێتەوە کە ڕاستەو خۆ پەیوەندی بە ژیانی بونەوەرانی سەر زەویەوە هەیە ، باس لە چۆنیەتی دروست بوونی زەوی و پێک هاتەی زەوی و جیابونەوەی قاڕەکان و دروست بوونیان ئەکات ، وە لە سەرجەم ئەو ڕووداوە سروشتیانە ئەکۆڵێتەوە کە کار لە پێکهاتەی ناوەوە و دەرەوی زەوی دەکەن وبەمەش دەبێتە هۆی گۆڕان یان دروست بوونی باری ناهاوسەنگ لە زەوی ، زانستی زەوی ناسی بە شێوەیەکی سەرەکی دراسەی سێ پێک هاتەی گرنک ئەکات ، کە پەیوەندی بە ژیانی تاک بە تاکی دانشتوانی زەویەوە هەیە بەشی یەکەم( نەوت ,ـPetrol ) کە باس لە چۆنیەتی دروست بوونی نەوت و دۆزینەوەی و وە دەرهێنانی ئەکات بە ڕێگای well logging ، دووەم بەش بەشی (ئاوە ,Hydro )ئەمەش دراسە کردنی چۆنیەتی لێدانی بیرە ئاوییەکان و وە دۆزینەوەی ئەو شوێنانەی کە سەرچاوەی کۆبونەوەی ئاون لە ژیر زەوی ، بەشی سێیەم (کانزا‌کان , Minerals) ئەمیش بە هەمان شێوەی دوو جۆرەکەی دیکە باس لە میکانیزمەکانی گەڕان بەدوایان و دۆزینەوەیان ئەکات وە بەکارهێنانیان وەکو خشڵ و لە بواری ئابووری وەک (کارگەکانی چێمەن تۆ ......هتد) جگە لەمانە ئەوەی لەم بەشە ئەخوێنێت زانیاری ورد‌و درشت پیدا ئەکات لەسەر چۆنیەتی دروست بوونی پێک هاتەکانی سەر ڕووی زەوی بە نمونە دروست بونی (زنجیرە چیاکان ، ئۆقیانوسەکان ، دۆڵەکان ....هتد ) ئەمەش بە هۆی بەریەکەوتنی پلەیتەکانەوە ، کە ڕووداوی سروشتی جێۆلۆجیانەن دروست ئەبن ، لە کۆتایدا ئەوەی لەبارەی ئەم زانستە بیستراوەو بینراوەهێشتا دڵۆپێکە لە دەریایەک .





