هەنگاونان - هەماهەنگی - سەربەخۆی

6.08.2017

زمانی کورد لە دیدی شاعیرێکەوە

شعرێکی شاعیر(عبدالرحمن تاوگۆزی)لەبارەی زمانی   کوردییەوە..ـ

"٭"٭"٭"٭"٭      زمانی کورد     ٭"٭"٭"٭"٭"
زمــانــەکـەم  کـوردی یە ، جــێــی شـانـازیـم
دیاری خوایـە ، زمـانی گـوڵ پــێـی  ڕازیـم
شیریـن ترە لە: شەکرو شیرو هـەنگـوین!
بەڵـگـەی بـوونــمـەو ئامیانی سەرفەرازیـم
بە چی ( زار )ە ، ( پـیـتـێـک)ی ناگۆڕمەوە
تـاجی بـوونــمـە ئـەگـەر سـوڵـتـان و قــازیـم
لـەکەی عــارو ، پـەڵــەو هـەڵــەی کەســێـکـە:
کە پێـی کەم بێ..! لەکورد بوونی ناڕازیم
کەمن (خودا ) بە کوردی خەڵقی کردووم
خۆم پێ کەمبێ ، هەرخۆمم هۆی لاوازیم
( زمـانـێ ) کـەبـەڵـگــەی بـوونـمـە لــەخواوە
خۆش دەخوێنـێ بولـبولی خۆش ئاوازیم
کەمن ( جودی )وخاک و زاری خۆم هەبێ
کەش لەبـارە ، هەرخۆمم هـۆی ناسازیم..!
زمـانـی مــن ،  بـۆ بـــوونـــم وەک : هــەتــــاوە
خـــــۆشـــحاڵـیـمـــە کـــوردانـــە کـار  و  وازیــم
پـێـنـاسـی بوونــتـــە ، زمـانــت کــوردەگــیــان
شەکــرە زارە ، لە بــەر چـی یــە بــێـنــازیــم؟
لە کـاڵای خـۆتــا ، بــاڵای خــۆت بە کــوردە :
من کەکوردم ، لەبەرچی بەردەبـازیـم ..؟!

عبدالرحمن تاوگۆزی ـــــــــــــــــ شەوی ۳۱/ ۱۰ /۲۰۱٦
بڵاوکردنەوە:

پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

hema

hema
 
ئامادەکردنی :شێخ دییڤیلۆپەر