كورد لە نێوان هێزی چەكدارى ودەسەڵاتدا.
هێمن محمود
وەك ئاشكرايە لاى زۆرينەى هاوڵاتياني كوردستان لە مێژووی كورد تاكوو ئيستا كوردستان هەميشە لە نيوان چەند هێزێكي سياسي بووە ، ئيتر هيزى دەرەوە بێت ئيقليمى ياخود ناوخۆی بووە ، ئةمەش هۆكار بووە كوردستان و خاكى كوردان هةميشە ببێتە جێگای يەك لايكردنەوەى کێشەكان.
وەك دەزانين هەر گەل و نەتەوەيەك كە بييەوێت داوای مافەكانى خۆی بكات يان مافەكانى لێ زەوت بكرێت يان بچەوسێنرێنەوە ،ئەوا ئةو ميلەتە يان ئةوگةلە بۆ بەدەست هێنانى مافەكانى چەند رێگەيەك بەكاردەهێنن، يةکێک لەو بژاردانەى كة بةكاری دەهێنن ئةويش بەكارهێنانى هێزە بۆ گەرانەدنەوەى ماف بێت ياخود خاك بێت ، ئةمةش هێزەش هێزى نیشتیمانی بێت يان هێزى حزبي بێت بؤ بەديهێنانى ئامانج و داوا كانيان .
لەمێژوى گەلى كورد و سەرهەلدانى سةرجەم شۆرش و راپەڕينەكان جگە لەوەي خةلكانى ئاساي تێیدا بةشداربوون و رۆلێكى گةورەيان هةبووە تێدا، بةشيكي گەورةشي بونى هێزى چەك داربووە بۆ پاراستني خاك و بةديهێنانى مافەكانى نەتەوەى كورد بووە وەك شۆرشەكانى[قازى محمد،شێخ عبدالسلام بارزانى،شێخ محمودى حةفيد،مستەفا بارزانى....هتد]جگە لەم شۆرشانە پاشانيش شؤرشى ئەيلول و تاكوو راپةرينى سالى 1991 دواتريش تاكوو دواى شەرى نەگريسی ناوخۆش هەتا ئێستا هێزى چەك دارى بووتە هۆى يەك لايبونەوەى کێشەكان و ململانيەكانى كوردەكان .
وەك هةستي پێدةكەين و دەيشي بينين لة كوردستان هەر حزب و پارتێك هێزى چەك دارى نةبێت ناتواتێت بةئازادانة كارى خۆى بكات و دةبنە هۆى بةرتەسك بونەوەى كار و بارەكانيان،دەتوانين بڵێين كە تەنانەت لايەنگران و پشتيوانانى حزبەكانى تر بەهۆكارى سياسي يان هۆكارى دروست كراو دەگيرێن و سزادەدرێن،بەڵكوو هەندێ جاريش كەس دڵنيا نيە لە زيندوی بەند كاراوەكانيان، ئەمەش بؤ ئەو هێزە چەكدارييەى دوو حزبى حوكومران دەگەڕێتەوە كەبونەتە هۆى ئةوەى ترس و تۆقاندى هەندێ لايةن و رێكخراو تەنانەت هاولآتياني هەرێمى كوردستانيش .
ئەوەش روون بؤتەوە كەوا ئەو لايەن و حزب بانەى كە بانگەشەي ديموكراسي و ئازادى و دةستاو دةست كردنى دةسةلآت دةكەن نەوەك راست نيە بگرە ئةوە خۆڵكردنە چاوى خەڵكە،چونكە لةماوەى رابردودا بينمان كە بونە هۆى پەك خستنى دامةزراوە شەرعيەكانى هاولآتيانى كوردستان،لێرەدا ئەوە روندە بێتەوە كە دەسةلآتى سياسي كوردى كەوا نايەنەوێت هيچ جۆرە دةستاو دەست كردنێکي ديموكراسي روبات و تەنانەت بڕواشيان بەوە نەبێت ،ئەوە ئاشكرايە يان دەبێت لەگەڵ بةرژەوەنديەكانى ئەوان بيت يان دەبيت وەك بينەرێكى شەترەنجى بووەستى تةنها لە دورەوە تەماشايان بكەيت ،ئەگينا بە كوشتن يان تۆقاندن و تەنانەت بەلێدان خەلكى بێدەنگ دەكەن.





