ماڵەوە »
» بە وێنە: مەڕاسیمی چلەی نەوشیروان مستەفا بەڕێوەچوو
گروپی هێما - بڕوا مەجید
بە وێنە :مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی نەوشیروان مستەفا لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەرز ڕاگیرا.
ئەمڕۆ چل ڕۆژ بەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕاندا تێپەڕی، وەک لیژنەی باڵای یادەکە ڕای گەیاندبوو بەشێوەیەکی جیاواز یادەکە دەکەنەوە، ئەویش لەڕێگای دانانی گوڵ لەسەر گۆڕەکە و داگیرساندنی مۆم و ناشتنی نەمام و ئازادکردنی باڵندە، لەو چوارچێوەیەشدا ھاوڵاتیان لە ھەموو چین و توێژ و تەمەنێک و ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە بەشداری یادەکەیان کرد لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.