ماڵەوە »
وەرزش
» گواردیۆلا داواى نوێکردنەوەى گرێبەستى ئەگوێرۆ دەکات
پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى داواى نوێکردنەوەى گرێبەستى هەردوو یاریزان سێرجیۆ ئەگوێرۆ فیرناندینۆ لەئیدارەى یانەکەى دەکات.
رۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى بڵاویکردۆتەوە، گواردیۆلا سەرسامى تواناکانى ئەگوێرۆ پێیوایە ئەو دوو یاریزانە کۆڵەیەکى سەرەکى تیپەکەنء دەتوانن پلانەکانى راهێنەر سەربخەن.
دەیلى مەیل ئەوەشى ئاشکراکردوە، گواردیۆلا داواى لەئیدارەى مان سیتى کردوە پەلە بکەن لەنوێکردنەوەى گرێبەستى ئەو دوو یاریزانە، چونکە دڵنیایە لەوەى ئەگەر سیتزن ئەو کارە نەکات کڕیاریان زۆر دەبێتء وەرزى داهاتوو بەگرێبەستى گرانبەها یانەکە بەجێدەهێڵن.