هەنگاونان - هەماهەنگی - سەربەخۆی

8.17.2017

وەڵامێک - هیلال ئەنوەر

وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە دەڵێن با ئافرەتیش وە ک پیاو چوار مێردی ھەبێ
ھیلال انوەر
یەکەم کە ڕوی طوبیەوە کاتێک پیاو تۆو دەکاتە زێی ئافرەتەوە گەر پیتێن ڕووی دا لە جۆگەی ڤالوب ئەوا یەک تۆو دەچێتە کەمە دابەش بون لە وێدا تۆوەکە ھێلکە دەسمێت کە مایتۆکۆندریاکەی دەچێتە ناویەوە و یەک دەگرێت لەگەل مایتۆکۆندریای ھێلکەی ئافرەت بە و شیوە ھێلکەی پیتراوی جوت کۆمەڵەی کرۆمۆسۆمی دروست دەبێ.
بەو شێوە منداڵەکە دەناسرێتەوە و دەزانرێت باوانی کێیە بەڵام ئەی ئەگەر چوار تۆوی جیاواز لە پیاوی جیاواز پیتێنیان کرد ئەوا منداڵەکە بە پشکنینی DNA ی ناناسرێتەوە لە حاڵەتێکدا کە ھەر چوار تۆوە کە پیتێنران لە یەک ھێلکەدا ئەو کات منداڵەکە نازانرێت باوانی کێیە .
دووەم باشە کاکی عەقڵدار تۆ ئامادەی خێزانی خۆت بە بەرچاوی خۆتەوە سێ پیاوی تر جیماعی لە گەڵ بکات بە بەرچاوی خۆتەوە
دەی باشە بڕۆ کچ و خێزانت بدە بەو خەڵکە با ھە ر ڕۆژەو لە باوەشی یەکێکدا بن تا ببنە سۆزانی بە ناوی ئازادی ئەمەش ڕێگە بۆ ئایدز و لەناوچونی کۆمەڵگە و گەنجان و شیرازەی خێزان دەکاتەوە .
بڵاوکردنەوە:

8.11.2017

گروپی هێما خولێکی ڕاگەیاندن بێ بەرامبەر دەکاتەوە

لەه‌ درێژه‌ى كاروچاكيه‌كانى گروپی میدییای هێما هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ى خولێكى ڕاگه‌ياندن.
وانه‌كان له‌لايه‌ن ڕۆژنامه‌نووسىيى به‌ ئه‌زموون و به‌رپرسى ئۆفيسى (ئێن ئاڕتى تى NRT) له‌ بەغداد (ئومێد  محه‌مه‌د) ده‌وترێته‌وه‌.
 خولەکە بئ به‌رانبه‌ره‌ و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شدارى بكات.
شوێن/ ڕۆشنبيرى و هونه‌رى شاره‌زوور.
بۆ زانيارى زياتر له‌سه‌ر خوله‌كه‌ ده‌توانن په‌يوه‌ندى بكه‌ن به‌م ژماره‌ مۆبايله‌وه‌
(07702278101)
"گروپی میدییای هێما"

بڵاوکردنەوە:

8.08.2017

بڕوانامەی خولێک دابەشکرا

دوای ئەوەی ڕێکەوتی27/7/2017  گرپی میدیای هێما خولێکی فۆتۆگرفی بە هاوکاری بەڕیبەرێتی ڕؤشنبیری و هونەری شارەزوور کردەوە ئەمڕۆ ئه‌مڕۆ (8/4/2017) بڕوانامەی بەژداریکردن درا بە بەژداربوانی خولەکە کە سێ رۆژی خایاند و هەر رۆژێک ماوەی دوو بۆ سێ کاتژمێر بەردەوام بوو.
لێره‌وه‌ زۆر سوپاسى به‌رێز (هه‌ڵۆ جه‌بارى) ده‌كه‌ين توانيان خوله‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووى كۆتايى پێبهێنن.
زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و به‌شداربووانه‌ ده‌كه‌ين تا كۆتايى خوله‌كه‌ به‌رده‌واميان هه‌بوو له‌گه‌ڵمان.
مژدەشدەدەین لە ماوەی داهاتوودا خولێکی فۆتۆگرافی لە کەمپی باریکە دەکەینەوە.
"گروپی میدییای هێـما" 
بڵاوکردنەوە:

8.06.2017

سێیەمین ژمارەی هێما

ئه‌مشه‌و 6ى ئابى2017، ده‌ركردنى ژماره‌ دووى بڵاوكراوه‌ى گروپى ميديايى هێما بڵاوكرايه‌وه‌ کە سێیەمین بڵآوکراوەی هێمایە لە سفرەوە هەتا ٢.
ناوه‌ستين له‌ خزمه‌ت، خزمتكردنمان بۆ سودى گشتييه‌ بئ به‌رانبه‌ر، نه‌وه‌يه‌كى ته‌ندروست بنياد ئه‌نێين بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت بكات به‌ هه‌مووان بئ جياوازى.
لێره‌ كاره‌كان خۆبه‌خشانه‌ ئه‌كرئ تا بزانرئ كارى هه‌ره‌وه‌زى چ ئه‌نجامێكى هه‌يه‌ بۆ دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ته‌ندروست و نه‌وه‌يه‌كى ساغ بۆ دروستكردنى ئاينده‌>
لێره‌وه‌ زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ ئه‌كه‌ين به‌ وشه‌ زيندووه‌كانيان وه‌ك هه‌ميشه‌ بڵاوكراوه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌كه‌ن به‌ هه‌گبه‌ى پڕ مه‌عريفييان.
زۆر سوپاسى كاكه‌ "نيزام" ده‌كه‌ين بۆ هه‌وڵه‌ جدييه‌ كاريگه‌رييه‌كانى و گه‌ياندنى بڵاوكراوه‌كه‌مان بۆ دورگه‌ى ئارام و له‌نگه‌ر كردنى بۆ هه‌مووان.
زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌ندامانى گروپى هێما ده‌كه‌ين، توانيان شه‌و ڕۆژ بخه‌يه‌نه‌ سه‌ر تا گه‌ياندنى ئامانجه‌كه‌ وه‌ك خۆى.
زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ين به‌ وشه‌يه‌كيش بێت هاوكارمان بوون بۆ به‌ره‌وپێشچوونى كاره‌كانمان.
"محمد حاجی"


بڵاوکردنەوە:

7.22.2017

ئاستی بەرەوپێش چوونی هونەر لە شارەزوور

هێما-حەمدی ئەحمەد

هونەرمەندان و بەهرەمەندای قەزای شارەزوور  نیگەرانن لە ڕەوشی هونەر لە قەزاکەیان ، وەک بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری وارماواش دەڵێت"هەوڵی بەرەوپێشچوونیمان داوە و بەردەوامین لە هەوڵدان"

بۆ ئەوەی ئاستی بەرەوپێش چوونی هونەربزانین پێویستە یەک بە یەک بەدوایی چەمکەکانی هونەردا بگەڕێین و لە باردۆخی چەمکەکان بکۆڵینەوە .

لە بارەی ئاستی بەرەوپێشچوونی هونەر لە قەزاکە و بەتایبەت هونەری شانۆ "شەنیار حەمید "سەرپەرشتیاری تیپی شانۆی چالاک تایبەت بە"هێما" گوتی:" ئەتوانم بڵێم من تاکە کەسم کە ئەکادیمی بم لەم دەڤەرەدا و ساڵانی پێشوو تریش کارم زۆر هەبووە لێرە، لەهەمان کاتدا ئەم ساڵیش خولێکی شانۆم کردووەتەوە کە ئەمە دووەم جارە ئەم خولە دەکەمەوە لە ساڵی پێشوودا نزیکەی 45بەشداربوو هەبوو لە کوڕ و کچ 
ئەمساڵیش ڕێژەی بەشداربوو لە 30کەس زیاتر دەبێت و لە ئێستادا  تەنها گروپێک هەیە خزمەت بە شانۆ بکات ئەویش گروپی شانۆی چالاکە کەمن سەرپەرشتی دەکەم و گروپەکەش نزیکەی 10ئەندامی باشی هەیە لەم خولانەشەوە ئەندامان زیاد دەکەین".

شێوەکاریش یەکێکە لە جۆرەکانی هونەر و ناکرێ پشت گوێ بخرێت ،"عمر جمیل" ی شێوەکار جیاواز لە وانی دیکە ئاستی کەمی هونەری بۆ کەمی شارەزایان نەگەڕاندەوە بەڵکو پێی وایە قەزاکە دەرچوویەکی زۆری تێدایە بەڵام بێ چالاکین لەسەرئەم باسە بۆ "هێما"گوتی؛"له ڕاستيدا دۆخى هونەر لەم ناوچەیە زۆر لە قەیراندایە،
هەرچه نده دەرچويەكى زۆرى به شه جيا جياكانى هونه رى تێدایە بەڵامم هيچ له وانه به پێی پێويست كار له بوارى هونه ردا ناكه ن ، ئەمەش دوو هوكار له خۆى ده گرێت يان بواريان بۆ نەرەخساوه ياخود كەمته ر خه مى خۆيانه".

زانیار محمدی ڕۆژنامەنوس لەبارەی هونەرلە قەزاکە گوتی:"هونەر و هۆڵەکانی تایبەت بە هونەر لەشارەزوردا ڕەنگە کزیەک یاخود چۆڵییەکی پێوە دیار بێت،ئەمەش پێم وایە پشکی شێری بۆ ئەم قەیرانە داراییە دیارە دەگەڕێتەوە کە هەرێمی گوتووەتەوە چوونکە کاریگەری لەسەر سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا هەبووە و پەروەردە کردنی هەڵە و کەمتەرخەمی لایەنانی پەیوەندیدار لە هۆشیار کردنەوەی گەنجان دیسانەوە کاریگەری لەسەر ئەم بوارە هەیە لەو ڕوانگەی زۆرێک لە گەنجانی ناوچەکە جگە لەوەی هونەر بە کەمێک گاڵتە ئامێزانە سەیر دەکەن لەبەرامبەریشدا ڕۆژانە لە جادە و کۆڵانەکاندا یاخود لە کافتریاکاندان و جگەر و نێرگەلە بووە بە خویەکی ڕۆژانەی تەرک نەدراویان ، ئەمەش هۆکارەکەی کەمی هۆشیاری تاکەکانی ناوچەکەیە ، پێویستە ئەو هەڵە تێگەشتنەیان کە بەرامبەر بە هونەر هەیانە ڕووبکرێتەوە و چیدی کتێب فرۆشەکان بەرهەمیان زیاتر بێت لە خاوەند کافتریاکان ، ئەوەی جێگەی سەرنجە خۆش گوفتانە بەڕێبوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور و هەروەها فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا کاریگەرییەکی باشیان هەبووە لە ڕووی بەرەوپێش بردنی هونەر لە قەزاکەو نابێت ڕێکخراوی تەژنەش لەم نێوەندەدا لە بیر بکرێت کە ماڵی هونەر دۆست و هونەرمەندانی شارەزوورە، ئەمانە جێگەی دەست خۆشی و ئومێدن ".

بەمۆ سەید ئەمین بەڕێوبەری فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماواش لەبارەی چالاکیەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی هونەرلە قەزاکە بۆ "هێما"گوتی:"زۆرینەی ئیشەکانمان لەسنوری ناحیەکە بووە ئەوکەسانەی توانایەکیان هەبوو تواناکانیانمان دەرخستوە، وەک کۆڕ و پێشانگا و ڕێزلێنان لەتواناکان".

بەمۆ سەیدئەمین وتیشی :"لەبواری هونەریدا دوو ڕێگا هەیە هەندێک تواناکانیان دەردەخەن و هەندێکی دەمێنیتەوە لەخویاندا ئەبێت بەڕێگەیەک تواناکانیان ئاشکرا بکری ئەرکی دەزگا ڕۆشنبیریەکانە هەموو بەرهەمەکان بەڕیگەیەک نیشان بدات خزمەت بەبواری ڕۆشنبیری بکات و خاوەن بەرهەم جۆش بدات بۆ گەرم بون و مانوبون بۆ کاری گەورەتر".


عمری شێوکار باسی لەوە کرد:" بۆیە لەئێستادا من وەک هونەرمەندێکی شێوەکار و پەیکەرساز جگه له وه ى وه وەک په يكه ر سازيك كارى تايبه ت بۆ خۆم ده كه م ، له به رامبه ريشدا له هەولى ئه وەدام بزوتنەوەيەكى هونەرى له ناو نه وه ى نوێ له م ناوچەيه دا دروست بكەم بۆيه بۆ دووهه مين سال خوليكى شيوه كاريم كردووه تەوه و له هه مان كاتيشتا راهينان به چه ند خويند كاريك ده كه م له په يمانگا و كوليژى هونه ره جوانه كان وه ر بگيرين بو سالى نوێی خويندن ".

ئەو شێوەکارە پەیامێکی بۆ باشتر بوونی هونەر هەبوو لە قەزاکە و گوتی:" پێشنيارى من له ئيستادا بۆ ئەو كەسانەيه پسپۆرن لەم بوارەدا وه ك دەرچوانى كوليژ و په يمانگا هونه ريەكان به شيكى كه م له ژيانيان تەرخان بكه ن بۆ بوارى هونه ر به شێوەیەك كه ببيته هۆى به رەو پيش بردنى هونه ر له قه زاكه ماندا ".

شەنیار حەمیدی شانۆکاریش لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە بەشێک لەو ڕێگریانە کرد کە لەکارەکانیاندادێتە بەردەمیان ئەو گوتی:"لەئیستادا سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵیکی کەمین ئەتوانم بڵێم هەوڵی زۆر ئەدەین بەلام هۆکار گەلێک هەن کە ڕێگرن لەوەی ئیستا ئاستی شانۆ بەرەوی پیش بچێ، لەوهۆکارانەی بەرۆکمان دەگرن بەدەرەجەی یەک هەبووی ئەم قەیرانەیە بەسەرمانەوە ، دواتر دەسەڵاتدار یاخود سەرمایەداران سپۆنسەری کارەکانمان ناکەن و گرینگ نیە بەلایانەوە کە ڕەوتی هونەر لە قەزاکەدا بەرەو پیش بچێ 
لەلایەکی دی کچانی دەڤەرەکە تائیستاش لەماڵەوە ڕێگریان لی دەکری لەوەی کارە شانۆییەکان بکەن ، هەڵبەتە جێگەی دەست خۆشیە هەندێک خێزان کچەکانیان دەنێرنە خولی شانۆ".

لە کۆتایدا زانیار محمد  گوتیشی :"هه‌ركاتێك ووشه‌ یان قسه‌كردن به زمان كۆتای هات !هونه‌ر ده‌ست پێده‌كات .
به‌و كه‌سه‌ش ده‌وترێت هونه‌رمه‌ند كه‌ بتوانێت ده‌ست پێبكات ".

بڵاوکردنەوە:

ئایا دەزانیت تایبەتمەندی ئەم ئەسپە چییە؟

چەند ڕاستیه‌ك دەربارەی هەموو ئەسپێک کە لەوانەیە پێشتر پێی ئاشنا نەبووبیت ! 
- بێچوی ئەسپ دەتوانێ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بروات و رابکات تەنها دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە لەدایکبوون.
- ئەسپەکان بە نزیکەیی 25 ساڵ دەژین ٫ و تەمەن درێژترین ئەسپیش لە سەدەی نۆزدەدا بوو بەناوی (Old Billy) یان بیڵی کە تەمەنی 62 ساڵ بوو لە ساڵی 1822 مرد.
- لەوانەیە رێکەوتی ئەسپێک بکەی کە لە شەودا یان لەماوەی خەوتنیدا بە پێوە بێت !٫ لە راستیدا لات سەیر نەبێت گەر ئەوە ئەسپێکی خەوتوو بێت چونکە ئەسپەکان دەتوانن بە پێوەش بخەون.
- کاتێک ئەسپەکان بە شێوەی کۆمەڵ دەمێننەوە هەموویان پێکەوە ناخەون ٫ بەڵکو یەکێکیان بەخەبەردەبێت تاکو ئاگاداری ئەوانی دیکە بێت کاتێک خەوتون.
- ئەسپێکی ئاسایی خێراییەکەی دەگاتە 27میل/کاتژمێر ٫ و خێراترین ئەسپیش تا ئێستا خێراییەکەی گەیشتۆتە 55میل/کاتژمێر.
- چاوی ئەسپ 9 هێندەی چاوی مرۆڤە و خاوەن گەورەترین چاوە لەناو هەموو گیاندارە شیردەرەکان ٫ و بەهۆی ئەوەی چاوەکانی بەتەواوی هەر یەکەو دەکەوێتە لایەکی سەریەوە دەتوانێ بەنزیکی شتەکان بە 360 پلە ببینێت هەروەها ئەسپەکان لە کاتی خەودا چاویان دەجوڵێنن کە دوور نییە ئەوانیش خەون ببینن!.
- ددانەکانی ئەسپ زۆر گەورەن و ناوەستن لەگەشەکردن ٫ وە ئەو کەلێنەی ددانەکانی داگیری دەکەن لەو کەلێنە زیاترە کە مێشکی تێدایە.
- نزیکەی 5000 ساڵە ئەسپەکان ماڵی دەکرێن ٫واتا بۆ مەبەستی جیا لەلایەن مرۆڤەوە بەکاردێن.
- لەوانەیە زۆر جار لە وێنەکان تێبینیت کردبێت دەمیان کراوەتەوە وەکوە ئەوەی پێبکەنن ٫ بەڵام راستیدا پێناکەنن! بەڵکو بۆ ئەوەیە باشتر بتوانن بۆنی شتەکان بکەن.
- یەکەم خێزانی سەرەتای ئەسپ ناوی (Eiohippus) بوو کە 55 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاون .
-ئەسپەکان بە بڕێکی زۆر ئاو دەخۆنەوە ٫ کە دەگاتە 25 گاڵۆن لە رۆژێکدا ٫ لە راستیدا ئاو %50 بارستاییان پێکدێنێت.
- کۆنترین پارچەی هەڵکۆڵراوی ئەسپ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی31 هەزار ساڵ پێش ئێستا لە باشووری ئەڵمانیا.
- نزیکترین هاوڕێ لە ئەسپەوە پشیلە ٫ مانگا یان بزن نییە وەک لە چیرۆکەکان هەیە بەڵکو کەرکەدەنە!.
- ئەسپی عەرەبی یەکێکە لە ئەسپە بەهێزەکان کە دەتوانێ زیاد لە 160 کم ڕابکات بێ ئەوەی پێویستی به‌ پشوودان هه‌بێت.
- ئەگەر رۆژێک سەردانی خواردنگەیەکی فەرەنسات کرد، لە پاشکۆی خۆراکەکان نوسرابوو (مێشکی ئەسپ ٫ دڵی ئەسپ ٫ یان گۆشتی ئەسپ) تێک نەچیت ! لەراستیدا بە خواردنێکی بەتام دادەنرێت لەو وڵاتە.
- تەنها یەک جۆری ئەسپ تا ئێستا نەتوانراوە ماڵی بکرێت لەلایەن مرۆڤەوە ئەویش (Przewalski)یە کە رەچەڵەکی بنەرەتی مەنگۆلیایە.
- ئەسپەکان دە ماسولکەی گوێیان هەیە لەکاتێک مرۆڤەکان تەنها سێ ماسولکەیان هەیە ٫ ئەمەش وایان لێدەکات بتوانن گوێیان تا نزیکی 180 پلە بجوڵێنن ٫ کە یارمەتیان دەدات باشتر گوێیان لە دەنگی دەور و بەریان بێت و پەیوەندی لەگەڵ ئەسپی دیکە ببەستن.
- لە جەنگی جیهانی دووەم نازیەکان زیاد لە 6 ملیۆن ئەسپیان بەکارهێنا ٫ بەهۆیەوە ملیۆنان ئەسپ و گوێدرێژ مردن.
- ئەسپ پێنج هەستی زۆر باشی هەیە (تامکردن ٫ بەرکەوتن ٫ بۆنکردن٫ بیستن٫ بینین) و هەروەها هەستی شەشەمیش هەستکردن بە بەرزاییە ٫ کە لە مرۆڤەکاندا زۆر دەگمەنە.
- بارستایی دڵی ئەسپ 9-10 پاوەندە وە قەبارەکەی هێندەی تۆپێکی باسکەیە ٫ لە کاتێک دڵی مرۆڤ بارستاییەکەی 11 ئۆنسە و قەبارەکەی هێندەی مشتەکۆڵەیەکە (داخستنی دەستت).
لە هەسارەی شەشەمەوە ژێده‌ر || https://goo.gl/AmMmp5


بڵاوکردنەوە:

7.21.2017

سەیدسادق؛دووکەس لە شەڕێکدا کوژران ،زانیاری تەواو

ز.م
بڕوا مەجید- هێما
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرواری ۲۱/۷/۲۰۱۷ لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەجامی شەڕێکدا دووکەس کوژران و هەشت کەس بریندار بوون.

بە پێی دواین زانیارییەکان ڕووداوەکە لە عەلوەی سەیدسادق ڕویداوە و لەسەر کێشەی عارەبانە بووە .

لەم بارەیەوە دیاری ڕەفیق قــایمقامی قەزای سەید سادق بۆ سایتی" هێما"وتی ":ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لەبونی شەڕێک  لە عەلوەی ناو بازاڕی  سەیدسادق ، هۆکاری شەڕەکە لەسەر جێگای عارەبانەی بەقاڵی  بووە ،  بەداخەوە دووکەس کوژراونوو چەند کەسێکیش بریندارن، ئەوکەسانەی شەڕیان کردوە  خزمی یەکن و ئامۆزای یەکترین و  پێشتر ناکۆکی لەنێوانیاندا هەبووە".

دیاری ڕەفیق وتیشی :"ڕەوشی بریندارەکان  جێگیرە و ڕوداوەکە کۆنتڕۆڵ کراوە لەلایەن پۆلیس و ئاسایشەوە ،ئەوکەسانەشی  تێوەگلاون بەفرمانی دادوەر دەزگیر کراون ".

وێنە؛شوێنی ڕوداوەکە

وێنە؛دوو کوژراوەکەی سەیدسادق

بڵاوکردنەوە:

7.20.2017

خولێکی بێ بەرامبەر لە شارەزوور دەکرێتەوە


فەرمانگەی ڕؤشنبیری و هونەری وارماوا بە بێ بەرامبەر خولیکی فیربوونی کۆمپیوتەرو بەکارهینانی ئینتەرنیت و فیربونی بەرنامەکانی ئۆفیس و دیزاین،مۆنتاژ دەکاتەوە لە کۆتای خولەکەشدا بڕوانامەی بەژداربوون بەسەر فێرخوازاندا دابەش دەکرێت .

بەمۆ سەید ئەمین، بەڕیوبەی فەرمانگەی ڕؤشنبیری و هونەری وارماوا لەم باریەوە بۆسایتی "هێما"گوتی:"بۆ خزمەت کردنی زیاتری گەنجان و ئارەزوومەندانی ناوچەکە لە ئامادەکاریداین بۆ کردنەوەی چەندین خولی جۆراوجۆر بە بێ بەرامبەر."

وتیشی:'لەم چالاکیەماندا هەڵدەستین بە کردنەوەی خولێکی بێ بەرامبەر بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی فێربوونی کۆمپیتەر یاخود دیزاین و مۆنتاژ و بەرنامەکانی ئۆفیسن دەکەن".

"جێگەی ئاماژەپێکردنە بۆ ناو نوسین دەتوانن ناو و ژمارە و تەمەنی خۆتان بۆ ئەکاونتی ڕؤشنبیری و هونەری وارماوا یاخود  بۆ ئەم ژمارەیە {07506417402} بنێرن.


بڵاوکردنەوە:

7.19.2017

یـــانەی سەیدسادق بەپاڵەوانی مەلەوانی دیاری کرا

بڕوامەجید - هێما
 بەسەر پەرشتی لقی سلێمانی یەکێتی مەلەوانی کوردستان پاڵەوانێتی مەلەوانی کراوە لەسەید سادق کرایەوەو تێیدا تیپی مەلەوانی سەید سادق بوە پاڵەوان.
نەجم شێخ نوری ڕاهێنەری یانەی سەیدسادقبۆ "هێما"گوتی پاڵەوانیەتیەکە بە بەشداری 4 یانــە و 3 کۆمەڵگای وەرزشی بەڕێوە چوو کەپێکهاتبوو لە( یانەی سەیدسادق ، یانەی دوکان ، یانەی سلێمانی ، یانەی عەربەت وەچەند کۆمەڵگەیەکی وەرزشی وەک کاراو و سیرواننی نوێ و سیروانی شارەزوو بەشداری خولەکە بوون 

نەجم شێخ نوری وتیشی : کە زیاتر لە 60 یاریزان بەکچ و کوڕەوە بەشداری پاڵەوانیەتەکەیان کردووە ، تێـیدا یانەکەمان توانی زۆرترین خاڵی پاڵەوانیەتیەکە کۆبکەینەوە و ببینە پاڵەوانی خولەکە بەکۆ کردنەوەی 30خاڵ وبەجیاوازی کات لەگەڵ یانەی دوکانی دووەم یانەی سلێمانیش بەکۆکردنوەی 17 خاڵ بوە سێیەمی پاڵەوانیەتیەکە... بۆ یەکەم جارە ئەم پاڵەوانیەتیە لە سەیدسادق بکرێتەوە ، پێشتر بەهۆی نەبونی مەلەوانگە یاریزانەکان لە چەموو گۆماوەکاندا ڕاهێنانەکانیان ئەنجام ئەدا .

بڵاوکردنەوە:

7.18.2017

بۆچی دواکەوتووین


لە وڵاتی ژاپۆن بە شەمەندەفەر سەفرێکم کرد، منداڵێکی تێدابوو زۆر هاروهاجی دەکرد ...
 ویستم ژیریکەمەوە پێم وت ئەگەر بێدەنگ بیت کە دابەزین شیرینیت بۆ دەکڕم. منداڵەکەیش ڕازی بوو و ئارام بوویەوە. شەمەندەفەرەکە گەشتە شوێنی مەبەست و منیش زۆر بەئاسانی لە شەمەندەفەرەکە پیادەبووم و بەڕێگەی خۆم ڕۆشتم. لەناکاو پۆلیسێک بانگی کردم و پێی وتم سکاڵات لەسەر تۆمارکراوە لەسەر ئەوەی کە درۆت لەگەڵ منداڵەکە کردووە و پێت وتووە شیرینیت بۆ دەکڕم و نەت کڕیوە...!!!
لەوپەڕی سەرسوڕماندا بەندکرام ..!!
 لە بەندیخانە چەند تاوەنبارێکی تر لێبوو وەکو دزو قاچاخچی، ئەوان بە سەرسوڕمانەوە لێیان دەڕوانیم دەیانوت کە تۆ لەبەر درۆکردن لەگەڵ منداڵێک بەندکراوی ..!!! لەکۆتایدا سزا درام و شیرینیەکەم بۆ منداڵەکە کڕی و شتێکیان لەسەر پاسپۆرتەکەم نوسی کە پاککردنەوەی بۆم زۆر گران بوو ..
ئەوان سواڵکەری پاکەتە شیرینیەک نەبوون. ئەوان نیگەرانی پەروەردەی خراپی مناڵەکەیان بوون و نیگەرانی ئەوەبوون منداڵەکانیان متمانەیان بەرامبەر گەورەکان لەدەست بدەن و لەداهاتوو ئەگەر باوک و دایکیان شتێکیان پێیان وتن باوەڕنەکەن..!!!
بەڵام لە وڵاتی خۆمان فریودان بەیەکێک لە ڕێگاکانی پەروەردەیی منداڵ بەکار دەهێنرێت.
 کاتێک منداڵ دەکەوێت بە زەویدا خێزانەکەی دەکێشن بە زەویەکە بۆ ئەوەی منداڵەکە ئارام بێتەوە(ڕێگەیەکی پەروەردەیی زۆر هەڵە)، کاتێ پێیان دەڵێین ئەگەر فڵان شت بکەی دێوەکە دێت، ئەگەر لەگەڵ کەسێکی نەناس قسەبکەیت دەتدزێت، ئەگەر فڵان شت بکەی قەلەڕەش بە باوکت دەڵێت..
منداڵێکی بێتاوان دەبێت لە کوردستان فریوبدرێت بۆ ئەوەی فێربێت کە چۆن فریو بخوات یان فریو بدات.
عەلی محەمەد ئیزەدی
وەرگێڕانی: محەمەد ئەحمەد
هـەمـووهـەڵـەبـجـەی تــازە
بڵاوکردنەوە:

7.17.2017

ژەنگی دڵ


ژەنگی دڵ 
 عبدالرحمن تاوگۆزی
دڵ داڕزاوی بـــە ژەنــگـــــی کـــیـــنــــەوە
حەیـفـە ! ژیـــان بەم جۆرە مــەکـیـــنــەوە
پـەراوێزی ، نــاحــەق وێـــزە دەکـوتــی !
پــەرێـــز مــەبــە ! بــێــرە وانـەی ژیـنــەوە
( ئیرەیی ) یە ، دابـێــژ بووە سـیــنـەکەت
( ئێرەیی ) بــژی ، بــە پــاکـی سـیــنــەوە
شــۆردنـی دڵ پــێـویــستــە بـۆنــوێژی دڵ
تـا بـــگا دڵ .. بــە بــەری ڕەســیـــنــەوە
هــیــلاکــی دڵــت ، گــیــانــەڵای یــاسیــنــە
خــۆتــی خــەتــا ! نـەهاتـووە لە(سـین)ەوە
(پیک)ی ڕق،گەر(پێک)ی بادەت پێدەدا
هـەردەشــێــوێ ، ڕێــزی خـود ناسـیـنـەوە
ڕەقـی (شێلان)ت دەوێ بـۆ نــەرمی دڵ
( شیلان )شین نابێ ، بەم ڕق و قـینـەوە
(دڵـقاڵی) بە، بە (دڵـقاڵ) ی زیکری دڵ
(پۆشین) خۆشە ، بەوهەوا (پووشین)ەوە
ڕۆژی پەسـڵان ، بـازاڕی دڵـە نـەک ڕوو
دڵ کارا ؛ بـە گــریــســی ئــەم دیــنــەوە
زبــڵــدانــی نــەفــس ونـاخــت ڤـایـرۆسە !
دۆزەخە ژیـنـت بەم(بـێن) و (بـیـن) ەوە
بای(بایی)بوون،بای بایی(بایی)تی کرد
کەنـگێ دەمـامک دەژی بەم تــیــنــەوە ؟
نـوقـڵاوی بە ، ڕقاوی بۆ ؟ لە پای چی !
( هەو )دەکا دڵ ، بـەو درم و بریـنـەوە
خاکی خاکی بە ،(چاکی بوون)بە چاکە
نـەخـشـیـنی کە ، بەگەزۆی بەخـشـیـنـەوە
زامی دڵ کەی کاری مەردە ؟ چارەبە !
دەپـرســـێ خـوا ، ڕۆژێ بە یــەقــیــنــەوە
ســیـادڵ کـوشــتـنی خـۆتـە ، ژەهری ژین
ناخ ، داخ و ئاخ و ئـۆفە ، بەو پــیــنــەوە
ڕێـزەڵەیەک ئـیـمانـت هەس بــێـرە هۆش
دڵ مەرەخەس مەیـخە کێڵـگەی مـیـنـەوە
ئــیــلاهی شــوکر .. دڵــێــکـت پــێــداوم
پـاکــژ دەژی ، بـەو دیــنــە پــەرژیــنــەوە
شـادە ( تاوگۆزی ) دڵــی داوە بــە خوا
 نایــژێـنێ قەت بە ، کـینـەی ئاگریـنـەوە .
بڵاوکردنەوە:

خولێک لە شارەزوور کرایەوە


ZM
هێما-بڕوا مەجید

ئەمڕۆدووشەممە بەرواری ١٧/٧/٢٠١٧ لە هۆڵی سەرەکی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری قەزای شارەزوور خولێکی شانۆ بۆ ئارەزوومەندانی شانۆ لە کوڕان و کچانی قەزاکە کرایەوە و وابڕیارە مانگێک بخایەنێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە سالی پێشووشدا هەمان خول بۆ ئارەزوومەندان کرایەوە، و وەک مامۆستای خولەکە دەڵێت" بـەهۆی کەمی ئەکتەری شانۆو و شانۆکار لە قەزاکە بەباشمان زانی ئەم خولە ســاڵانە بکەینەوە".

شەنیەر حەمید مامۆستایی خولەکە بۆ"هێما" گوتی:" خولەکە ساڵانەیە و ئەمساڵ  دووەم ساڵی کردنەوەی خولەکەیە ،  بەشداربووی زۆرە و بۆئەم ساڵ نزیکــەی 20 بەشداربوو  بەکچ و کوڕەوە  لەیەکەم ڕۆژی خولەکە ئامادەبوون".

وتیشی:" بۆ ئاشناکردنی شانۆ یـە بــە هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور و دەوروبەری  زیاتر پەیوەستکردنیان بەبواری شانۆوە، بۆ ئاسانکاری و بەەرەو پێش بردنی توانای ئارەزوومەندا ئامادەکاریمان کردووە و لە دوای خولیش بەشدار بوو دەتوانێت ببێت بە ئەندام لە تیپی شانۆی چالاک".


بڵاوکردنەوە:

7.14.2017

بە وێنە: لە کوردستان کەمپینێک دژ بە ئێران و تورکیا ڕێکخرا

ئا:حمدی ئەحمەد
لە ژێر دروشمی "نا بۆ وشک کردنی سەرچاوەی ژیان" سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤/٧/٢٠١٧ به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر گرتنه‌ و وشككردنى ڕووبار و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانى ئێران و توركیا ڕێكخراوى سروشتى كوردستان نوێنه‌رایه‌تى گه‌رمیان به‌هاوكارى ڕێكخراوى ژیان و به‌به‌شدارى هاوڵاتیان و ڕێكخراوه‌كان و ژینگه‌دۆستانى گه‌رمیان, په‌یامى خه‌ڵك, یه‌كێتى لاوانى كوردستان كه‌مپینى ئاوى له‌سه‌ر سه‌رشه‌قامه‌كانى شارى كه‌لارئه‌نجامدا.




بڵاوکردنەوە:

7.13.2017

لەبارەی لادانی سێکسییەوە

گروپی هێما- پێشوان سه‌ركه‌وت

وتار:لادانی سێکسی
 لادانی سێکسی پێناسەی جۆراو جۆری بۆ دەکرێت بەڵام باوترین و شیاوترین پێناسە بۆی بریتیە لە ئەو سێکسەی کە لە شێوازی ئاسای و سروشتی خۆی دەر دەردەچێت
لادانی سێکسی لە هەموو وڵاتێک و هەموو ناوچەیەکی جیهان دەر بونی هەیە و بۆ هەر شوێنەو هۆکاری (کلتوری ،پەروەردەی، ئاینی،ژینگەی کۆمەڵایەتی ) دیاری کراوی خۆی هەیە
 لادانی سێکسی لە هەموو وڵاتێک و هەموو ناوچەیەکی جیهان دەر بونی هەیە و بۆ هەر شوێنەو هۆکاری (کلتوری ،پەروەردەی، ئاینی،ژینگەی کۆمەڵایەتی ) دیاری کراوی خۆی هەیە
جۆرەکانی لادانی سێکسی زۆرن و لێرەدا چەند دانەیەک باس دەکەین
ئاژەڵ بازی: بریتیە لە مومارەسەی سێکسی تاک لەگەڵ ئاژەڵاندا
ئاژەڵ بازی: بریتیە لە مومارەسەی سێکسی تاک لەگەڵ ئاژەڵاندا
 فیتشیزم: بریتیە لە چێژ بینین لە ئەنجامی بردنی شمەکی کەسانی دیکە، زیاتر بە ڕێگەی ماستەر بەیشن تاک لێرەدا دەگات بە چێژ
جۆری دیکە زۆرن وەک(مردو بازی، منداڵ بازی، دەردراو، سێکسی دژ)
 هۆمۆسێکسوالێتی: خۆی لە جوت بون دەبینێتەوە لەگەڵ هابەشێکی سێکسی لە هەمان ڕەگەزی خۆی، نمونە/ نێربازی، لەیزبین
خۆمەڵاس دان: تاک چێژی سێکسی دەبینێت بە تەماشا کردنی ڕەگەزی بەرام بەر
۱۱ هۆکاری سیاسی: یەکێک لەو هۆیانەی تاک ڕاپێچ دەکات بۆ لادانی سێکسی هۆکاری سیاسیە پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت بە هۆی ئەو جەنگە یەک لە دوای یەکانەی جیهان و دابڕانی کوڕان ، لە کچان، پیاوان لە ئافرەتان بۆ ماوەیەکی درێژ هۆکارێک بوە بۆ دروست بونی لادانی سێکسی کە تاک لەبەر پێویستی سێکسی پەنای بردۆتە بەر سێکس کردن بە شێوازێکی نا سروشتی (ئاژەڵ بازی، نێر بازی، مردو بازی)
 پێویستە ئەوەش بگوترێت سێکسی دژ جیاوازە لەگەڵ هۆمۆسێکسوالیتی لێرەدا تاک نەک بەتەنها چێژ لە سێکس کردن وەر دەگرێ لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیدا بەڵکو حەز دەکات ڕەگەزی خۆشی بگۆڕێت بۆ ڕەگەزی دژ
هۆکارەکانی لادانی سێکسی
۲۲ هۆکاری ئاینی : هەندێک کات تاک بە هۆی ئیلتزاماتی ئاینی و پیرۆزیەکانی ناتوانێت وەک دروست کرداری سێکسی ئەنجام بدات و وە بە شێوەیەکی گشتی ئاینەکان لەگەڵ کرداری سێکسی و تێکەڵ بونی ڕەگەزەکاندا نین بۆیە تاکێکی ئاینی بە پێویستی ئەزانێ ملکەچی فەرمانەکانی ئاینەکەی بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بونی لادانی سێکسی و ڕەمەکە سێکسیەکانی پاڵی پێوە دەنێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ ئەنجام دانی سێکس یاخود لێکچوی سێکسی بۆ تێر کردنی ئارەزوە سێکسیەکانی
۳۳ پێویستی سێکسی: تاک لە ئەنجامی زۆری مومارەسەی سێکسی (موڕکوەگرتنی ) بێزاری لە سێکسی دوبارە پەنا دەباتە بەر دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ بۆ ئەنجام دانی سێکس و لەم کاتەدا حاڵەتی لادان دروست دەبێت
٤٤ هۆکاری خێزان شێوازی پەروەردە و توندو تیژی یاخود نەرم و نیانی خێزان کاری گەری لەسەر دروست بونی لادانی سێکسی هەیە بۆ نمونە پەروەردەیەکی توندو تیژی ئەگەری هەیە لە کاتی گەشە کردنی تاک ببێتە هۆی ئەوەی تاکێکی توندو تیژ دەربچێت و لە کاتی ئەنجامدانی سێکسی لەگەڵ هاوبەشە سێکسیەکەی شێوازی ناسروشتی و توندو تیژی بگرێتە بەر
۳ دەوڵەت ڕۆڵێکی گرنگ دەبینی لە ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا لە حاڵەتە نەخوازاوەکان
۳ دەوڵەت ڕۆڵێکی گرنگ دەبینی لە ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا لە حاڵەتە نەخوازاوەکان
٥٥ کاریگەری سایتە سێکسیەکان: بە هۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و دروست بونی هێڵی ئینتەرنێتی و ئاشنابونی تاک پێی وە هاتنە کایەی سایتە سێکسیەکان هۆکارێک بو بۆ دروست بونی لادانی سێکسی هەمەجۆر لە ناو کۆمەڵگادا
٦ هۆکاری کۆمەڵایەتی: هەندێک کۆمەڵگا بە هۆی کلتورو عاداتی تاک ناتوانێت سێکس ئەنجامدا بە جۆرێک پێداویستیە بایەلۆژیەکانی پڕ بکاتەوە بۆیە هەوڵ دەدات پێویستیە سێکسیەکانی پڕ بکاتەوە بە ڕێگایەکی تر زیاتریش پەنا بۆ سێکسی شاراوەو ماستەر بەیشن دەبەن تێیدا
چارەسەر.....
۱ دروست بونی دەزگا یاخودا ڕێکخراوانێک تایبەت بە هۆشیاری سێکسی تاک
۲ هۆشیار کردنەوەی خێزان و ڕۆڵیان لە گۆڕینی پەروەردە بە شێوەیەکی نادروست بۆ شێوەیەکی دروست
٤ ئەنجامدانی سێکس بەشێوەیەکی دروست
ئامادەکردن و نوسین : پێشوان سەرکەوت
٥ ڕۆڵی دکۆری دەرونی بۆ گرنگی دان و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری دەربارەی سێکس
٦ شکاندنی هەندێک لە کۆت و بەندە کۆمەڵایەتیەکان و سێر نەکردنی تاک بە شێوەیەکی کەم








بڵاوکردنەوە:

شارەزوور:خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر نوسەراندا دابەشکرا.

ز.م
ڕۆژی سێشەممە ١١/٧/٢٠١٧ لە هۆڵی سەرەکی فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا بە ئامادەبوونی بەشێکی بەچاو لە کەسایەتییە ڕۆشنبیر و سیاسی و حکومییەکانی ناوچەکە "مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە نوسەرانی کتێب و وەرگێڕانی ناحیەی وارماوا"بەڕێوەچوو.




لەم بارەیەوە بەمۆ سەیدئەمین ، بەڕێوبەری فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا وتی:"فەرمانگەکەمان لە ڕێگەی چالاکی جۆراوجۆرەوە هەمیشە هەوڵی خزمەتکردنی ڕؤشنبیران و گەنجانی ناچەکەمانداوە و لەم جارەدا نوسەرانمان بەسەرکردەوە و خەڵاتی ڕێزلێنانمان بەخشی بە ١٢ نوسەری کتێب لە ناحییەکەمان".



ڕونیشیکردەوە:"لە فەرمانگەکەمان کتێبخانەیەکمان تایبەت بە کتێبەکانی نوسەران و وەرگێڕانی ناوچەکە دروست کردووە و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن بە ڕؤشنبیران و هونەردۆستانی ناوچەکە ".
بڵاوکردنەوە:

پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

hema

hema
 
ئامادەکردنی :شێخ دییڤیلۆپەر